پرسە و سەرەخۆشی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو

رووداو دیجیتاڵ 
 
رۆژی شەممە حاجی محەممەد عەلی محەممەد، کەسایەتیی دیندار و نێوداری ناوچەی سۆران و باوکی بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لە تەمەنی 92 ساڵی لە سۆران کۆچی دواییکرد. بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق، وەزارەت و کەسایەتییە حیزبی حکومییەکان پرسە و سەرخۆشی خۆیان ئاراستەی ئاکۆ محەممەد و ماڵباتەکەی کرد.
 
سەرۆککۆماری عێراق سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی رووداو دەکات
 
سەرۆککۆماری عێراق پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی حاجی محەممەد عەلی محەممەد، باوکی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەردەبڕێت. 
 
رۆژی شەممە 6-8-2022، د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو کرد. 
 
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆککۆماری عێراق هاوخەمی خۆی ئاراستەی ئاکۆ محەممەد و ماڵباتەکەی کرد و هیوای خواست ئەمە دوایین ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.
 
نێچیرڤان بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی رووداو دەکات
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی "قووڵ" ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو و بنەماڵە و کەسوکاری دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیەوە و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخەمتانم."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ى ئێوه‌ و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزتان و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو، كه‌سايه‌تيى ديارى كۆمه‌ڵايه‌تى حاجى محه‌ممەد عه‌لى محەممەدی باوكتان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌متانم."
 
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
 
به‌ڕێز ئاكۆ محه‌ممه‌د
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى تۆڕى ميديايى رووداو
 
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ى ئێوه‌ و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزتان و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو، كه‌سايه‌تيى ديارى كۆمه‌ڵايه‌تى حاجى محەممەد عه‌لى محەممەدی باوكتان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌متانم.
 
له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. هيواى ته‌مه‌ندرێژيتان بۆ ده‌خوازم.
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/8/7
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی رووداو دەکات
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو کرد و تێیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیەوە پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستە کردووە.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی حاجی محەممەد عەلی محەممەد، باوکی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەربڕیوە.
 
دەقی پرسەنامەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان:
 
بەڕێز ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو:
 
کۆچی دوایی حاجی محەممەد عەلی محەممەدی باوکی بەڕێزتانمان بیست و بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.
 
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
 
 کۆسرەت رەسوول سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی رووداو دەکات

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و دەڵێت "کۆچی دوایی باوکت دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم."
 
رۆژی یەکشەممە 7-8-2022، کۆسرەت رەسوول عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو کرد. 
 
لە پرسەنامەکەدا کۆسرەت رەسوول هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی حاجی محەممەد عەلی محەممەد، باوکی بەڕێوەبەری گشتیی رووداو دەردەبڕێت و دەڵێت، هەواڵی کۆچی دوایی "باوکی بەڕێزتان.. دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم."
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پرسەنامەکەدا ئاماژەی بەوەشدا کە "حاجی محەممەدی باوکتان کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و دیاری ناوچەکە بووە، رۆڵی گرنگی بینیوە لە پێگەیاندنی رۆڵەی وەک جەنابت و جێی شانازییە بۆ هەمووان. بۆ ئەم کۆستە و لەدەستدانی باوکی بەڕێزتان پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم. هیواخوازم ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت."

 

 
بافڵ تاڵەبانی پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی رووداو دەکات

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسە و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات، ئەوەش بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیەوە.
 
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا بۆ ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، "بۆ کۆچی دوایی حاجی محەممەد عەلى، باوکی بەڕێزتان، پرسە و ھاوخەمیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین."
 
دەقی پرسەنامەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی 
 
بەڕێز ئاکۆ محەمەد
بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو
 
بۆ کۆچی دوایی (حاجی محەمەد عەلى) باوکی بەڕێزتان، پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین.
 
لە خوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
7ی ئابی 2022
 
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی رووداو دەکات 
 
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و دەڵێت، ''بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان حاجی محەممەد عەلی محەممەد نیگەران و دڵگران بووم."

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەدا کە بۆ بەڕێوەبەری گشتیی رووداو ناردوویەتی دەڵێت "حاجی محەممەد پیاوێکی ئاشتیخوازی کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی گەل و نیشتمانەکەی بوو، بەبۆنەی کۆچی دواییان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەمە دواناخۆشیتان بێت."

رۆژی شەممە 06-08-2022 حاجی محەممەد عەلی محەممەد، باوکی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لە تەمەنی 92 ساڵیدا لە سۆران کۆچی دواییکرد و ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی شافیعی لە سۆران. 
 
دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان 

بەڕێز کاک ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو

بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان (حاجی محەممەد عەلی محەممەد) نیگەران و دڵگران بووم.

حاجی محەممەد پیاوێکی ئاشتیخوازی کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی گەل و نیشتمانەکەی بوو، بەبۆنەی کۆچی دواییان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەمە دواناخۆشیتان بێت.

خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبووریی و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان 
 
سەفین دزەیی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی رووداو: هاوخەمتانم

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و دەڵێت "بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی محەممەد عەلی محەممەد، باوکی برا و هاوڕێی بەڕێزم کاک ئاکۆ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو کە بەهۆی کۆرۆنا گیانی سپارد، پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەم و هاوخەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیی بە کەسوکارتان بدات." 
 
پرسەنامەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا

عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیان.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا دەڵێت "بە ناوی خۆم و تەواوی ستافی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادەکەتان دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی باوکی خوالێخۆشبووتان. لە خوای گەورە داواکارین کە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری ئێوە بداتەوە."

 


 
کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی رووداو دەکات 

چۆ کیجۆنگ، کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور پرسە و سەرەخۆشیی لە ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو کردووە و دەڵێت، "زۆر دڵتەنگ بووم بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی باوکی ئەزیزت، حاجی محەممەد عەلی گەردی. لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی و هاوسۆزی بۆ خۆتان و بنەماڵەکەتان دەردەبڕم. خودا رۆحی شاد و ئاسوودە بکات."

 

 
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ بەڕێوەبەری گشتیی رووداو: هاوخەمتانین

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات، بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکییەوە و دەڵێت، ''ھاوخەمیی خۆمان دەردەبڕین و لە رێگەی ئێوەشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە تەواوی ماڵباتەکەتان دەکەین.''
 
رۆژی شەممە 06-08-2022 حاجی محەممەد عەلی محەممەد، باوکی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لە تەمەنی 92 ساڵیدا لە سۆران کۆچی دواییکرد و ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم رۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی شافیعی لە سۆران.
 
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەدا هاوخەمی خۆیان دەردەبڕن و دەڵێت "بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی محەممەد عەلی)ی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. بەناوی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ھاوخەمیی خۆمان دەردەبڕین و لە رێگەی ئێوەی بەڕێزیشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە تەواوی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین."
 
دەقی پرسەنامەکەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان 
 
بەڕێز (ئاکۆ محەممەد) بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو
 
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ( حاجی محەممەد عەلی) ی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. 
 
بەناوی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان - ەوە ھاوخەمیی خۆمان دەردەبڕین و لە رێگەی ئێوەی بەڕێزیشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە تەواوی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین.
 
گیانی خوالێخۆشبوو ئارام، دواخەم و ناسۆر بێت.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
2022/8/7 
 
دەزگەی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی رووداو دەکات 

دەزگەی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی محەممەد عەلی محەممەد گەردی باوکی. 

رۆژی شەممە 06-08-2022 حاجی محەممەد عەلی محەممەد، باوکی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لە تەمەنی 92 ساڵیدا لە سۆران کۆچی دواییکرد.

دەزگەی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرسەنامەکەدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بەڕێوەبەری گشتیی رووداو و ماڵباتەکەی دەکات و دەڵێت "هاوبه‌شی خه‌متانین."

دەقی پرسەنامەکەی دەزگەی رۆشنبیری و راگەیاندنی، پارتی دیموکراتی کوردستان

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ رۆژنامەنووس و میدیاکار ئاکۆ محەممەد

بەڕێز/ رۆژنامەنووس و میدیاکار (ئاکۆ محەممەد) بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو

به‌داخێکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (حاجی محەممەد عەلی محەممەد)مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بەڕێزتان و خانەوادە و خزم و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گەورە داواكارین گیانی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە بەڕێزتان و تەواوی خانەوادەکەتان ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان 
 
مستەفا هیجری پرسەنامەیەک ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی رووداو دەکات

مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پرسەنامە و هاوخەمی خۆی ئاراستەی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی محەممەد عەلی محەممەد گەردی باوکی. 

رۆژی شەممە 6-8-2022، حاجی محەممەد عەلی محەممەد، کەسایەتیی دیندار و نێوداری ناوچەی سۆران و باوکی بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لە تەمەنی 92 ساڵی لە سۆران کۆچی دواییکرد.


 
لقی ھەولێری یەکێتیی ھاوردە و ناردنکاران بۆ بەڕێوەبەری گشتیی رووداو: هاوبەشی خەمتانین

سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتیی ھاوردە و ناردنکاران پرسەنامەیەک ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و دەڵێت، ''خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.'' 
 
دەقی پرسەنامەکەی گیلان حاجی سەعید، سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتیی ھاوردە و ناردنکاران
 
بەڕێز/ ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو

بەداخەوە، هەواڵی كۆچی دوایی  ( حاجی محەممەد عەلی محەممەد )ی باوکی بەڕێزتان-مان پێگه‌يشت. 

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبووان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

گەیلان حاجی سەعید
سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران 
 
جگە لەو پرسەنامانەی کە بۆ کۆچی دوایی حاجی محەممەد عەلی محەممەد، باوکی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییشەوە چەند کەسێک پرسەنامەی خۆیان ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی رووداو کردووە و هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی باوکی دەربڕیوە: 


- مستەفا سەید قادر
- سیداد بارزانی
- قوباد تاڵەبانی 
- رێبەر ئەحمەد
- مونا قەهوەچی
- ئامانج رەحیم 
- رێباز حەملان
- سەعدی پیرە
- رەوان بارزانی
- ئیدریس بارزانی 
- شێخ سیروان بارزانی
- میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدیان
- ستران عەبدوڵڵا
- ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
- هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی
- نەوزاد هادی
- چنار سەعد عەبدوڵڵا
- شێخ ئەدهەم بارزانی
- خالید عەزیزی
- یوسف بارزانی
- خەسرۆ گۆران
- شەعبان جالی
- نورەدین سەعید وەیسی
- ھاکان کاراچای، کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر
- مستەفا چەلیک، سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان
- غەفوور مەخمووری 
- د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
- سەربەست باپیری
- هۆشیار زێباری
- عەلی عەونی، بەرپرسی لقی 9ـی پارتی
- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
- مەتین بارزانی
- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستان
- ئایدن مەعروف
- نووری حەمەعەلی
- ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا 
- عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک
- فارووق مەلا مستەفا
-مەحموود محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی
- خالید عەزیزی، سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان 
- شێخ باز، بەڕێوەبەری کار گرووپ
- عەبدولڕەحمان مەلا رەسوول، بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵان
- شێخ فاخیر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان
- حەمید عەلی، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیل
- عیرفان عەلی عەبدولعەزیز
- عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانی و عێراقییەکان
- شێخ شەجیع بارزانی و تەها بەرواری و ئیجرا
- سەعید، تەحسین دۆڵەمەری و سامی ئەرگۆشی لە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی
- نووسینگەی کۆسرەت رەسوول عەلی
- مەڵبەندی شەشی سۆرانی یەکێتی
- لقی 26ـی گوڵان
- لقی 9ـی پارتی لە ئاکرێ
- لقی 10ـی پارتی
- هادی عەلی
- دامودەزگەکانی سۆران
- مووسا ئەحمەد، بەڕێوەبەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی
- هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 
- دامودەزگاکانی سۆران
- نووسینگەی راگەیاندنی حیزبی شیوعیی کوردستان
- بەڵێن عەبدوڵڵا، سکرتێری حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
- ئاشتی کۆچەر، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی
- محەممەد حەکیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ
- سیروان بارزانی
- عەبدولرەحمان مەلا رەسوول، بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵان 
- عیسمەت ئەرگۆشی، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی 
- نەسروڵڵا رەشنوودی، سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر
- فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
- لیوا عەزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی
- ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق
- مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی
- ئیمداد بارزانی 
- وەقفی ئیسماعیل بێشکچی
- شەپێلی ئازادیی کوردستان 
- بۆردی لاوانی سیاسیی ئەوروپا 
- پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی
- کۆنسوڵخانەی ئوردن لە هەولێر
- شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان