رووداو AA
پارێزگای ئیزمیر پێشەنگی هەناردەکردنی تەماتەی وشککراوە لە تورکیا. لە مانگی تەممووزدا، دەست بە رنینەوەی دەکرێت و بەمەبەستی وشککردنەوەی بە تراکتۆر و بارهەڵگر تەماتەکان دەبرێن بۆ شوێنی دیاریکراو.
دواتر تەماتەکان بڵاودەکرێنەوە و کرێکارەکان دەست بە لەتکردنیان دەکەن. کرێکارەکان لە مانگی نیسانەوە زێدی خۆیان جێدەهێڵن و تاوەکو تەواوبوونی وەرزەکە لە شارە جیاوازەکان سەرقاڵی کارکردنن.
کرێکاران لەگەڵ هەڵاتنی تیشکی خۆر لە چادرەکانیان دێنە دەرەوە و دەست بە کاردەکەن. یەک بە یەک تەماتەکان لە ناوەڕاستدا دەکەن بە دوو بەشەوە، پاشان بۆ وشککردنەوە لە بەرهەتاو دایاندەنێن. لە رۆژێکدا هەرکامەیان 100 بۆ 150 پلاسکۆ تەماتە لەت دەکەن و پارە وەرگرتنیشیان بەگوێرەی پلاسکۆیە بۆیە کێبڕکێ دەکەن بۆ لەتکردنی تەماتە.
هەرکەسێک لە رۆژێکدا 150 پلاسکۆ تەماتە لەت بکات ئەوا 37 هەزار و 500 تەماتەی لەتکردووە.