زانكۆی كۆیە بە باشترین زانكۆی كوردستان دیاریكراوە
رووداو- هەولێر
دوای زیاتر لە 30 ساڵ بۆ یەکەمجار زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان دەگاتە ئاستی پێنج هەزار لە ریزبەندی زانکۆکانی جیهان. سەرۆكی زانكۆكەش دەڵێت، بەدەستكەوتێكی گرنگی دەزانن.
دەزگایەکی ئیسپانی، کە ساڵانە دوو جار ریزبەندی زانكۆكانی جیهان رادەگەیێنێت، زانکۆی کۆیەی لە باشووری كوردستان لە ریزبەندی پێنجەم هەزاری زانکۆکانی جیهان داناوە، ئەوەش لەكاتێكدا زانكۆكانی دیكەی كوردستان لە ریزبەندییەكەدا هەندێكیان گەیشتوونەتە ئاستی 11 هەزار.
لە بەرنامەی هۆت لاینی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو، ئەو مژارە بە میوانداری هەریەک لە د. وەلی مەحموود، سەرۆکی زانکۆی کۆیە و د.ئەرشەد تەها، مامۆستای زانکۆ، ئەو مژارە تاووتوێكرا.
بۆچی زانكۆی كۆیە باشترینی كوردستانە:
د. وەلی مەحموود رایگەیاند "دڵمانخۆشە بە راگەیاندنی ریزبەندی زانکۆی کۆیە کە لە ریزبەندی پێنجەم هەزار زانکۆی جیهان ئەژمارکراوە و ئەوەش بۆ ئێمە دەستکەوتێکی گرنگە".
سەرۆكی زانكۆی كۆیە دەڵێت "ریزبەندییەکە پشتی بەوەبەستووە کە زانکۆی کۆیە سیستەمەکەی لە کۆلێژەوە بۆ فاکەڵتی گۆڕیوە، هەروەها چالاکی و توێژینەوەکانی هۆکاربوون بۆ ئەوەی کە دەزگاکە پشتیپێبەستێت".
سەرۆکی زانکۆی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە بەرنامەی نیشتمانی و زانستیمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین زانکۆکەمان زیاتر گەشەپێبدەین، لەگەڵ ئەوەش زانکۆی کۆیە تاکە زانکۆیە لەسەر ئاستی عێراق کە گۆڤاری زانستی تایبەت بەخۆی هەیە، گۆڤارەکەش لە رێکخراوی سۆمس رۆیتەر ئێندێکس کراوە و ئەوەش دەستکەوتێکی گرینگە بەدەستمانهێناوە".
د. وەلی مەحموود دەشڵێت "لە ساڵی رابردوو، زانکۆی کۆیە لە ریزبەندی 10 هەزارەمین زانکۆکانی جیهاندابووە، بەڵام ئێمە توانیومانە دوای یەکساڵ بهێنینە ریزی پێنج هەزار، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە زانکۆی کۆیە زانکۆیەکی باشە و توانیویەتی کارەکانی بەباشی بەڕێوەببات".ئاستی زانستی زانکۆکان.
زانكۆكانی كوردستان سوپایەكی بێكاریان بەرهەمهێناوە:
لە بەرامبەردا، د. ئەرشەد تەها، مامۆستای زانکۆ، دەڵێت، راگەیاندنی ریزبەندی زانکۆکانی کوردستان لە رێکخراوێکەوە بۆ رێکخراوێکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردادێت و هەریەکە و بەپێی چەند داتایەک ریزبەندییەکە رادەگەیێنین.
ئەو مۆستایەی زانكۆ دەشڵێت "راستییەکە هەیە کە زانکۆکانی عێراق لە بەرامبەر وڵاتانی دیکەدا بە دواکەوتویی دادەندرێن، هەروەها لە زانکۆکانی کوردستانیش کەموکورتی زۆر هەیە و ئەگەر ئەو رێکخراوانە ئەوە بزانن ئەوا ژمارەی ریزبەندییەکانی زانکۆکان زۆرتر بۆ دواوە دەگەڕێتەوە".
د. ئەرشەد تەها ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی زانکۆکان زۆرن، لەگەڵ ئەوەش دۆخی ئابووری کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر پێشوەچوونی