رووداو دیجیتاڵ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری بێخاڵ منداڵێک لە باوەشی باوکی دەکەوێتە خوارەوە بۆ نێو ئاوی تاڤگەی بێخاڵ و دەخنکێت.
رەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە رووداوی راگەیاند، منداڵەکە تەمەنی دوو ساڵانە و کوڕە؛ خێزانی ئەو منداڵە دانیشتووی هەولێرن لە گەڕەکی 94ی باداوا و بە مەبەستی گەشت و سەیران چووبوونە هاوینەهەواری بێخاڵ.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەش کرد، تائێستا تەرمی منداڵەکە نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی دۆزینەوەی تەرمەکەیدان.
لە ئەم ساڵدا ئەمە شەشەمین حاڵەتی خنکانە لە چەم و ئاوەکانی سنووری سۆران رووبدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ