کوردستان
وێنەیەکی ئەرشیڤیی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 08-10-2021
رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، 23 وێستگەى دەنگدان لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵى بۆ رۆژی دەنگدانى تایبەتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دادەنرێن.
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، 10 وێستگەیان لە هەردوو بەشى کەرخ و رەسافەى بەغدا دادەنرێن، لە نەینەوا شەش وێستگە، هەروەها لە کەرکووک و سەڵاحەدین لە هەر یەکێکیاندا دوو وێستگە دادەنرێن، لە دیالە و واست و ئەنباریش یەک وێستگە بۆ دەنگدانى تایبەتى پەرلەمانى کوردستان دادەنرێت.
20ـى تشرینى یەکەمى 2024 وەک رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمان لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دیاری کراوە، بەڵام دەنگدانى تایبەتى هێزە ئەمنییەکان پێش ئەو رۆژە دەکرێت.
عیماد جەمیل گوتى "ئەو وێستگانە بۆ دەنگدانی 1102 کارمەندى هێزە ئەمنییەکانە، کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و ئەرکیان لەو ناوچانەیە."
ئەو دەنگدانە تایبەتە، کارمەندانی سوپای هێزە ئەمنییەکانى دیکەى عێراق دەگرێتەوە، کە کارتى بایۆمەترى تایبەتى دەنگدانى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانیان هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ