لە ئەردەخان دوو شوان بە هەورەبرووسکە برینداربوون

07-07-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای ئەردەخان ـی باکووری کوردستان دوو شوان بە هەورەبرووسکە برینداربوون و لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون. 
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە شەش ـی تەمموز لە گوندی سوڵاکیورت سەر بە ناوەندی شاری ئەردەخان روویداوە. 
 
دوو شوانە بە ناوەکانی "سیراچ ر." تەمەن 23 ساڵ و "ئەمراهـ ت." تەمەن 37 ساڵ، کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بوونە، هەورە بروسکە لێیداون و هەردووکیان بریندار بوونە.
 
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمەکانی تەندروستی و ئافاد گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و شوانەکانیان گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە. 
 
ئێوارەی رۆژی شەممە لە ناوەندی شاری ئەردەخان و شارۆچکەکانی باران باری. بارانەکە بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە بەشێک گوند و شارۆچکەی ئەو پارێزگایە و زیانی بە رێگەوبان و کێڵگە کشتوکاڵییەکان گەیاند.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران

هاتووچۆی گەشتیاری لە حاجی ئۆمەران راگیرا

بەهۆی بەفربارینەوە، هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیرا. بەرپرسانی دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان دەڵێن، هاتووچۆ لای ئەوانەوە ئاساییە.