کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی؛ مێژوویەکی 700 ساڵە مەترسی لەنێوچوونی لەسەرە

07-07-2023
نزار جەزا
کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی.
کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی.
A+ A-
رووداو دیجییتاڵ 

بەشێک لە کتێبەکانی کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی مەترسی لەنێوچوونیان لەسەرە، هەندێکیان دەستنووسن و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 700 ساڵ پێش ئێستا. کتێبخانەکە میراتی کۆشکی بابانە، پاشان گواستراوەتەوە بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی، لەوێشەوە بۆ کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی.
 
لە کتێبخانەکە زیاتر لە سێ هەزار و 800 دەستنووس و 32 هەزار کتێب و هەزاران رۆژنامە و گۆڤاری تێدا هەڵگیراوە.
 
دەستنووسەکان زۆرترین مەترسییان لەسەرە و 90٪یان پێویستیان بە پاککردنەوەیە.
 
عوسمان ئیسماعیل، لێپرسراوی بەشی دەستنووسەکانی کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی کتێبێکی بەدەستەوەیە و دەڵێت،  "ئەم کتێبە عەقیدەیەکە بە زمانی کوردی، بەرەو لەنێوچوون دەچێت، چونکە زۆر تێکچووە و لەناوەوە لێی دڕاوە و شیبووەتەوە. مشک لێی خواردووە، ئەم کتێبەکەشیان لێی سوتاوە و نووسینەکەی کاڵبووەتەوە، هەموویان پێویستیان بە چارەسەری بەپەلەیە بۆئەوەی لە لەنێوچوون بپارێزرێت." 
 
کتێبخانەکە پاشماوەی کتێبخانەکانی میرنشینی بابانە کە گوازراونەتەوە بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی و دواتر بدردراون بۆ کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی.
 
شیرین ئەحمەد، بەرپرسی بەشی خواستنی کتێب لە کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی دەڵێت، "29 هەزار کتێبی کوردی و عەرەبیمان هەیە 15٪ی بەرەو لەنێوچوون و خراپبوون دەچن، چونکە بە کۆنی بەدەستمان گەیشتوون، لێرەش شوێنەکە گونجاو نییە بۆ هەڵگرتنی ئەم دەستنووس و کتێبانە، بۆیە لەوانەیە رۆژانی دواتر خراپتریش بێت." 
 
بەڕێوەبەری کتێبخانەکە داوا لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات هاوکاری زیاتریان بکرێت و راهێنان بە کارمەندەکان بکرێت.
 
کەوسەر محەممەد، بەڕێوەبەری کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی دەڵێت، کتێبخانەکە "دووەم گەورەترین کتێبخانەیە لەسەر ئاستی عێراق و یەکەم کتێبخانەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەرووی ناوەڕۆکەوە. ترسی ئەوەمان هەیە هەموو لەناوبچێت، ئەگەر هەر ئاوا بەم جۆرەبێت." 
 
بەهۆی نەبوونی دەرمان و کەرەستەی پێویست لە بەشی پاککرنەوە، ناتوانرێت وەک پێویست دەستنووسەکان پاکبکرێنەوە.
 
کۆچەر نوعمان، بەرپرسی بەشی پاککردنەوەی دەستنووس ئاماژە بەوە دەکات، بەشەکەمان پێویستی بە ئامێرێکە بۆ چاککردنەوەی دەستنووسەکان، هەوەها قاسەیەک بۆ پاراستنی دەستنووسەکان لە پلەی گەرمیی بەرز و سووتان.
 
لەگەڵ ئەم گرفتانەدا کتێبخانەکە پێوسیتی بە باڵەخانەیەکی نوێ و گەورەتر هەیە، بۆ هەڵگرتن و پاراستنی کتێب و دەستنووس و رۆژنامە و گۆڤارەکان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گفتوگۆی هیوا جەمال و ئەمجەد محەممەد

سبەی یەکگرتوو کۆنگرە دەبەستێت؛ بۆچی سەڵاحەدین بەهائەدین دەکەنەوە ئەمیندار؟

سەبارەت بە هەڵبژاردنەوەی سەڵاحەدین بەهائەدین بۆ ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، ئەمجەد محەممەد، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە دەڵێت، "ئەوە کۆتایی هاتووە" کە جارێکی دیکە دەیکەنەوە ئەمیندار. گوتیشی: "لە کۆنفرانسەکاندا کۆتایی بەوە {هەڵبژاردنەوەی ئەمیندار} هاتووە".