یەکەم کاروانی حاجییان لە رێگەی فڕۆکەخانەوە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان

07-07-2023
هیدایەت جان
کاتی گەیشتنی کاروانێکی حاجییان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر
کاتی گەیشتنی کاروانێکی حاجییان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییان لە رێگەی فڕۆکەخانەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "دوایین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان رۆژی 11ی ئەم مانگە دەگەڕێنەوە".

رۆژی هەینی، 7ـی تەممووزی 2023، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لە یەکەم کاروانی حاجییان لە رێگەی فڕۆکەخانەوە کرد و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا رایگەیاند، "زیاتر لە سێ هەزار و 990 حاجی بە فڕۆکە و 700 حاجیش لە رێگەی وشکانییەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان. بڕیارە رۆژی 11ی تەممووز دوایین کاروانی حاجییان بگەنەوە هەرێمی کوردستان".
 
پشتیوان سادق گوتی، "ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەکانی رابردوو لەڕووی خواردن، پاس و شوێنی نیشتەجێبوونەوە خزمەتگوزارییەکی باش پێشکێشی حاجییانی هەرێمی کوردستان کرا و وەزارەتی ئەوقاف بە وردی بەدواداچوونی بۆ هەر کەموکووڕییەک دەکرد بۆ ئەوەی حاجییان بتوانن بە ئاسوودەیی فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن".
 
 
وەزیری ئەوقاف سوپاسی لیژنەکانی وەزارەتەکەی کرد بۆ چاودێریکردنی دۆخی حاجییانی هەرێمی کوردستان و گوتیشی، "پشکی هەرێمی کوردستان بۆ حەج 4,684 کەس بوو؛ لەو ژمارەیە 690 کەسیان لە رێگەی وشکانییەوە گەشتیان کرد؛ رۆژی 5ـی ئەم مانگە ئەوانەی لە وشکانییەوە گەشتیان کردبوو گەڕانەوە هەرێمی کوردستان؛ ئەمڕۆ 350 حاجی گەڕانەوە و گەشتە ئاسمانییەکانی گەڕانەوەیان بەردەوام دەبێت".
 
یەکەم گەشتی هاونیشتمانییان بۆ سعودیە 9ی حوزەیران بە رێگەی وشکانی بوو؛ گەشتی ئاسمانیش لە 12ی حوزەیران لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە دەستیپێکرد.
 
تێچووی حەجی ئەمساڵ بە رێگەی ئاسمانی 4 هەزار و 500 دۆلار و بە رێگەی وشکانیش 3 هەزار و 800 دۆلار بوو. لە حەجی ئەمساڵدا چوار هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و لە سعودیە بەخاکسپێردران.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."