کانی بڵ لە نزیک پاوە تووشی قەیران دەبێت

08-07-2014
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن کانی بڵ
A+ A-

رووداو- هەولێر

کانی بڵ یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. کانییەک کە لە دڵی شاخەکانی شاهۆوە دێتەدەر، بە کورتترین روباری جیهان ناوبانگی دەرکردووە و 15 مەتر درێژی هەیە. یەکێک لە پاکترین ئاوەکانی خواردنەوەی جیهانە.

بەڵام ئەمە کانی بڵی رابردووە، ئێستا کانی بڵ خەریكە وشكدەبێت. ئەمەش ناڕەزایەتی لایەنگرانی ژینگەی بە دواوە بووە. چەند رۆژ پێش ئێستا ژمارەیەک لە لایەنگرانی ژینگە سەردانی کانی بڵیان کرد تا لە نزیکەوە کارەساتێکی ژینگەیی دیکەی کورستان ببینن. لایەنگرانی ژینگە دەڵێن نابێت دیاردەیەکی سرووشتی وەک بڵ بکرێتە قوربانی بەنداوێک. دەڵێن قازانجی کانی بڵ سەد قات زیاتر لە بەنداوەکەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە