لە کرماشان تۆڕێکی ساختەکردنی نووسراوەکانی حکومەت دەستگیرکران

07-06-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان دەڵێت، دوو تۆڕی گەورەی ساختەکردنی نووسراوەکانی حکومەتیان هەڵوەشاندووەتەوە 14 کەس لە ئەندامانی دوو باندەکە دەستبەسەرکراون.

مەهدی حاجیان، بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان، رۆژی هەینی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت کە دوو تۆڕی گەورەی ساختەکردنی نووسراوەکانی حکومەت لە کرماشان بە شێوەیەکی رێکخراو خەریکی چالاکین، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد.
 
مەهدی حاجیان گوتی: "هێزەکانمان بە هەواڵگری و لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانیان، سەرکەوتوو بوون لە دەستنیشانکردنی دوو تۆڕی گەورەی رێکخراو کە پەیوەندییان بە ساختەکردنی بەڵگەنامە حکومییەکانەوە هەبوو و توانیان لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا 14 ئەندامیان دەستگیر بکەن."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان، دەستیان بەسەر زیاتر لە سێ هەزار نووسراو و ناسنامەی ساختەدا گرتووە و تۆمەتبارەکان بۆ هەر یەکێک لەو بەڵگەنامانە 19 ملیۆن تمەن (زیاتر لە 300 دۆڵار)-یان لە خەڵک وەرگرتووە.
 
مەهدی حاجیان گوتیشی، 26 ملیار تمەن (440 هەزار دۆلار) پارە لە هەژمارە بانکییەکانی ئەندامانی تۆڕەکە بلۆک کرا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە