کەشناسی: پلەی گەرمای چەند ناوچەیەکی کوردستان دەگاتە سەرووی 40 پلە

رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات رۆژی شەممە پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچە و پارێزگاکانی کوردستان بەرزببنەوە و لە هەندێک ناوچە بگەنە سەرووی 40 پلەی سیلیزی.
 
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی شەممە، 8ـی حوزەیرانی 2024 بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان گەرمیان، کەرکووک، هەولێر سێ گەرمترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبن و لە گەرمیان پلەی گەرما دەگەنە 44 پلەی سیلیزی.
 
بەپێی پێشبینییەکان، رۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێـت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی هەینی، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، واتە لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێک دەبێت، مەودای بینین لەنێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
 
بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراویش بەپێی پێشبینییەکان بەمشێوەیە دەبێت:
 
- هەولێر: 42 پلە 
- سلێمانی: 39 پلە
- دهۆک: 40 پلە
- کەرکووک: 43 پلە
- هەڵەبجە: 41  پلە
- زاخۆ : 42  پلە
- سۆران : 39 پلە
- حاجی ئۆمەران : 28 پلە
- گەرمیان: 44 پلە