لە عەفرین 10 کورد دەڕفێندرێن و بۆ ئازادکردنیان داوای پارە دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، لە هەفتەیەکدا 10 هاووڵاتیی کورد لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیاوە لە گوندەکانی سەر بە ناحیەی راجۆی عەفرین رفێندراون؛ گرووپەکان لە بەرامبەر ئازادکردنیشیان داوای پارە دەکەن.
 
لە راگەیێندراوێکدا رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین دەڵێت، لەم هەفتەیەی دواییدا چەکدارانی گرووپی فەیلەقی شام لە دەڤەری مەیدانی سەر بە ناحیەی راجۆ، 10 هاووڵاتیی کوردیان رفاندووە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، چەکدارانی سەر بە گرووپی فەیلەقی شام لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەدا داوای 400 تاوەکو 500 دۆلار دەکەن.
 
لەنێو ئەو کەسانەی رفێندراون، چواریان تەمەنیان لە سەرووی 60 ساڵە.
 
ناوی ئەوانەی لەلایەن چەکدارانی گرووپی فەیلەقی شامەوە رفێندراون، ئەمانەن:
 
عارف رەشید بن حەسەن، 70 ساڵ
عومەر رەشید بن محەممەد، 60 ساڵ
شەعبان حەمۆ بن حوسێن، 60 ساڵ
فائیق ئیسماعیل ئیسماعیل، 56 ساڵ
ئیسماعیل بیلال سولەیمان، 35 ساڵ
محەممەد سەلاح سین عەلی، 46ساڵ
شێخ محەممەد محەممەد، 70 ساڵ
عیزەت بیلال ئیسماعیل، 56 ساڵ
خەلیل شێخۆ رەشید، 47 ساڵ
محەممەد نەسعان موستەفا، 40 ساڵ
 
دەڤەری مەیدان دەکەوێتە ناحیەی راجۆی سەر بە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان و لە حەوت گوند پێکدێت.