لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گەرمیان سێ کەس گیانیان لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

لە رێگەی کەلار - کفری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەیش بریندارە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 07-06-2023، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە دوو پیاو و ژنێکن.
 
رووداوەکە لە نزیک گوندی "عەوڵاقوت" بووە. بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا لە کەلار، بەڵام هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کراوە.
 
ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی کەلار چووە و چوار کەسی تێدا بووە، هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، تیمەکانیان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەدا دەکەن بۆ زانینی هۆکار و چۆنێتیی رووداوە هاتووچۆکە.