رووداو هەولێر
بەمەبەستی گرنگیدان و بەردەوامیدان بە ژیانی باڵندە کێوییەکان، 500 کەو لە ئەرزەڕۆم-ی باکووری کوردستان گەڕێندرانەوە نێو سرووشت.
بەڕێوەبەرایەتیی هۆبەی ئەرزەڕۆمی پارکە نیشتمانییەکان و پاراستنی ژیانی سرووشتی، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ زیاترکردنی ژمارەی کەو لە سنووری شارەکە، بەتایبەتی لە دەشت و کێوەکاندا.
لەو چوارچێوەیەدا هۆبەکە 500 کەو کە لە بنکەی بەرهەمهێنانی باڵندە کێوییەکانی مەلەتێ لە باکووری کوردستان پێیاندرابوون، هێنایاننە ئەرزەڕۆم و لە رێوڕەسمێکدا کەوەکان لەنێو سرووشتدا ئازادکران.
ژمارەیەک لە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارەکە و ئاژەڵدۆستان ئامادەی چالاکییەکە بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ