گالەری

07-06-2016
20 Photos
فەرزین حەسەن

رووداو - هەولێر
 
لە مانگی رەمەزان کچان و ژنان لە باشووری کوردستان لە هەموو کاتێک زیاتر خۆیان باڵاپۆش دەکەن، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی ئەمساڵ بازاڕی ئەم جۆرە پۆشاکە کەمی کردووە.

بەپێی گوتەی فرۆشیارانی جلوبەرگی باڵاپۆش لە باشووری کوردستان "کچانی باڵاپۆش زیاتر جلوبەرگی دیزاینی تورکی، ژنانیش جلوبەرگی باڵاپۆشی دیزاینی عەرەبی و رەش دەپۆشن، هەروەها بەهۆی ئەم قەیرانە داراییەوە فرۆشی ئەم جۆرە پۆشاکە بەڕێژەی لەسەتا 70کەمیکردووە". 

وەک فرۆشیاران دەڵێن "هەتاوەکو مووچە نەدرێت بازاڕ نییە و، بێ بازاڕیش کاری بە سەر مانگی رەمەزانەوە نییە".