لە ئاکرێ ژنێک 'بە هەڵە' لە لایەن برایەکیەوە دەکوژرێت


رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی کێلەسپی سەر بە ناحیەی گردەسێن لە ئاکرێ کەسێک لە کاتی پاککردنەوەی چەکەکەیدا گولـلەیەک لە دەستی دەردەچێت، بەر خوشکەکەی دەکەوێت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، ئەمە بە گوتەی پۆلیسی ئاکرێ بۆ رووداو.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 07-05-2023، راید عیماد حوسێن، گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لە گوندی کێلەسپی لە سنورری قەزای ئاکرێ روویداوە و ئەو ژنەی کە کوژراوە تەمەنی 26 ساڵ بووە و منداڵێکی لە دوای خۆیدا بەجێهێشتووە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ گوتی، دوای رووداوەکە تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بەسەر چەکەکە داگرتووە، تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە. 
 
راید عیماد حوسێن گوتی: پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و تەرمی ژنەکەش رەوانەی داد پزیشکی دهۆک کراوە بۆ لیكۆڵینەوە.