سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی: لەزگەی تەکسی بارگرانییە بۆ شۆفێران

07-05-2022
جووتیار قارەمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی دەڵێت، لەزگەی تایبەت بە تەکسییەکانی پارێزگاکان بارگرانییە بۆ شۆفێران و تاوەکو ئێستا نزیکەی شەش هەزار تەکسیی پارێزگاکەیان لەزگەی لێدراوە.
 
بەپێی بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت تەکسییەکان لەزگەی رەنگ جودایان لێبدرێت بۆ ئەوەی تەکسیی هێڵەکانی ناوەوە و دەرەوەی شار لێک جودا بکرێنەوە، هەروەها رەنگی لەزگەی تەکسیی هەر پارێزگایەک لە پارێزگایەکی دیکە جیاوازە.
 
جەلال ئەبوبەکر، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "هێشتا لەزگە لە تەکسی دەدرێت و پرۆسەکە نەوەستاوە. هیچ ماوەیەک دیارینەکراوە کە ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە شۆفێرانی تەکسی لەزگە لە ئۆتۆمبێلەکانیان نەدەن سزا بدرێن."
 
سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی گوتیشی: "تاوەکو ئێستا هیچ سوودێکی ئەم لەزگەیەم نەبینیوە و پێموایە بارگرانییەکە بۆ شۆفێران."
 
جەلال ئەبوبەکر ئاماژەی بەوە دا، ئەوان وەکو سەندیکای شۆفێران بەر لە پێدانی لەزگە 12 هەزار دینار وەردەگرن و دوای ئەوە لەزگە بە تەکسییەکان دەدرێت.
 
لە پارێزگای سلێمانی لەزگەی تەکسیی هێڵەکانی ناوشار شینە و بۆ هێڵەکانی دەرەوەی شار مەیلەو سوورە. سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی گوتی: "ئێستا ژمارەی هەموو تەکسییەکانی سلێمانیم لانییە، بەڵام ساڵی 2012 نزیکەی 23 هەزار تەکسی هەبوو. تاوەکو ئێستا نزیکەی شەش هەزار تەکسی لەزگەیان لێدراوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.