مانگی رابردوو 43 بوومەلەرزە لە باشووری کوردستان روویانداوە

07-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، مانگی ئادار، 46 بوومەلەرزە لە عێراق روویانداوە، کە 43یان لە باشووری کوردستان بوون.
 
رۆژی دووشەممە، 7ـی نیسانی 2025، عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مانگی ئاداری رابردوو 74 بوومەلەرزەیان تۆمارکردووە کە 46یان لەنێو هەرێمی کوردستان و عێراق روویانداوە.
 
دەشڵێت: هەر لەو ماوەیەدا 23 بوومەلەرزە لەنێو خاکی ئێران [و رۆژهەڵاتی کوردستان] و سێی دیکە لە نێو خاکی تورکیا [باکووری کوردستان] لە وان و هەکاری، بوومەلەرزەیەکیش لە سووریا و بوومەلەزەیەکی دیکە لەسەر سنووری سعودیە و کوێت روویانداوە.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق باس لەوە دەکات، گوڕی بوومەلەرزەکان لەنێوان 1 و 5.1 بووە و زیانی گیانییان نەبووە.
 
عامر جابری رایگەیاند، 21 بوومەلەرزەیان لە پارێزگای دیالە ( کفری، خانەقین و بەلەدرووز) روویانداوە و 17ی دیکەیان لە پارێزگای سلێمانی (دووکان، کەرلار و چەمچەماڵ)، دوو بوومەلەرزە لە هەولێر و و دووی دیکە لە دهۆک ( زاخۆ و سێمێل). لە کەرکووک، نەینەوا، سەلاحەدین و مەیسانیش یەک بوومەلەرزە تۆمارکراوە.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم مانگەش تاوەکو ئێستا حەوت بوومەلەرزە تۆمارکراون. دوێنێ لە قەزای خانەقین بوومەلەرزەیەک تۆمارکراوە، گوڕەکەی 2.9 پلە بووە کە دووری 47 کلیۆمەتر لە رۆژهەڵاتی قەزاکە روویداوە.
 
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق دەکەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزە و هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا و ئێران کە بوومەلەرزە تێیاندا روودەدات، ئەوەش زۆرجار کاریگەری و لەرەی بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند پارچە زەوییەک

مانگی داهاتوو 2300 پارچە زەوی لە ئیدارەی راپەڕین دابەش دەکرێن

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی راپەڕین دەڵێت، لە سنوورەکەدا 24 هەزار کەس ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە، مانگی داهاتووش زیاتر لە 2000 پارچە زەوی دابەش دەکەن