رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند "لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى مووچه، كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولاوه ده‌بێت."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "له كۆبوونه‌وه‌کەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی و لەتیف رەشید دۆخى گشتيى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوايين رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵى عێراق ده‌رباره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، تاوتوێ كران."
هەردوولا جەختیان له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆکان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تى فيدراڵى و مسۆگه‌ريى ماف و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌خۆرانى، دوور له كێشه سياسييه‌كان، هه‌روه‌ها هاريكاری و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه سياسييه‌كانيان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، به پێويست زانى.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى مووچه، كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولاوه ده‌بێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆکكۆمار له‌پێناو چاره‌سه‌رى كێشه‌كاندا ده‌ربڕى."
لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆکكۆمارى عێراقى فيدراڵ، جه‌ختى له گرنگيى پشتگيريى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌تى فيدراڵ كرده‌وه و رۆڵى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى له چاره‌سه‌ركردنى پرسى مووچه و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند.
ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و لەبارەی کۆبوونەوەکانی دوێنی شەممە رایگەیاند، "کۆبوونەوەی باشمان لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی، سەرۆکوەزیران و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هەبوو."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش قسەی کرد و گوتی، بەغدا و هەولێر بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچە بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە هەوڵ و پەیوەندیی بەردەوام دان، ئاماژەی بەوەش کرد، "بەغدا دەبێت مووچەی هەرێمی کوردستان گەرەنتی بکات، بەپێی ئەوەی کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بەشێکن لە مووچەخۆرانی عێراق."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ