مامۆستایانی وانەبێژ و وەزارەتی پەروەردەی عێراق کۆدەبنەوە

07-04-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لەشاری هەولێر دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەند بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کۆببنەوە بەمەبەستی دامەزراندنیان. نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت: "دەمانەوێت لە دامەزراندنی وانەبێژاندا پشکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش هەبێت."
 
رۆژی هەینی 7-4-2023، عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ چەند بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کۆببینەوە و کێشەکانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستانیان پێڕابگەیێنین لەوانەش دانەمەزراندن، ئێمە دەمانەوێت هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، لە دامەزراندا پشکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش هەبێت و مامۆستایانی وانەبێژ لەنێو رەشنووسی بودجەی ئەمساڵدا شوێنیان بۆ بکرێتەوە."
 
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان پێیوایە، رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەرفەتێکی "باشە" بۆ ئەوەی داوا بکەن وەکو پارێزگاکانی دیکە، ئەوانیش دابمەزرێندرێن.
 
بەپێی ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستان 34 هەزار و 359 مامۆستای وانەبێژ هەن، کە 11 هەزار و 412 وانەبێژ لە سنووری پارێزگای هەولێرن، 13 هەزار و 386 وانەبێژ لە سنووری پارێزگای دهۆک و 9 هەزار و 561 وانەبێژیشیان لە سنووری پارێزگای سلێمانین.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەڵاحەدین بەهائەدین و لۆگۆی یەکگرتوو.

یەکگرتوو کۆنگرە دەبەستێت؛ سەڵاحەدین بەهائەدین تاکە بەربژێرە بۆ ئەمینداری گشتی

ئەمڕۆ یەکگرتووی ئیسلامی کۆنگرە دەبەستێت؛ سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو رایگەیاند، نازانن لە کۆنگرەدا کەس خۆی بەربژێر دەکات یان نا؛ بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ تاکە بەربژێر بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی تەنیا سەڵاحەدین بەهائەدینە.