لە شەڕی دوو خێزاندا لە دیلۆک دوو کەس کوژران

07-04-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان شەڕ لە نێوان دوو خێزاندا روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران کە یەکێکیان پۆلیسە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. 
 
رووداوەکە درەنگی شەوی پێنجشەمە 6ی نیسانی 2023 لە گەڕەکی "گونەش"ی سەر بە شارۆچکەی "شاهینبەی"ی لە ناوەندی شاری دیلۆک روویدا.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆکارێکی نادیار دەمەقاڵی لە نێوان ئەو دوو خێزانەدا روویداوە و دواتر بووەتە شەڕیان و تەقەیان لە یەکدی کردووە.
 
دوای گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیس، چوار کەس کە لە شەڕەکەدا بریندار بوون، گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
هەریەک لە "محەممەد عەلی کوش"ـی تەمەن 35 ساڵ و "عەلی چەکیچ"ـی تەمەن 22 ساڵ لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا، "سانیە د."ـی تەمەن 45 ساڵ و "حوسێن چ"ـی تەمەن 44 ساڵ لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
 
بۆ رێگری لە سەرهەڵدانەوەی شەڕەکە، هێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکەکەدا رێوشوێنی ئەمنییان گرتەبەر و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە. 
 
محەممەد عەلی کوش، فەرمانبەری پۆلیس بووە لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شارۆچکەی "شاهینبەی" و لە کاتی رووداوەکەدا لە مۆڵەتدا بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت