لە قەزای خەبات شەڕە تەقە روویدا و کەسێک کوژرا

07-04-2023
سۆران حوسێن
قایمقامی خەبات دەڵێت، کەسێک کوژراوە
قایمقامی خەبات دەڵێت، کەسێک کوژراوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای خەبات شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێکدا روویدا. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، لە شەڕەکەدا کەسێک کوژراوە.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 7ـی نیسانی 2023، لەنێو قەزای خەبات لە سنووری پارێزگای هەولێر شەڕە تەقە لە نێوان چەند کەسێکدا روویدا. لەوبارەیەوە کوێستان ئەحمەد، قایمقامی خەبات بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کێشە لەنێوان دوو خێزاندا لە بەیانییەوە هەبووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێوانیاندا شەڕ دروستبووە.
 
قایمقامی خەبات دەڵێت، لە شەڕەکەدا کەسێک بە سەختی برینداربوو و، دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
 
 
کوێستان ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد کە ئێستا تەقەکردن لەنێوان دوو لایەنی شەڕدا وەستاوە و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لە شوێنی رووداوەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

 

 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، سەرەتای کێشەکە لەسەر مامەڵەکردن لەنێوان دوو کەسدا بووە. بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گومرگی کرماشان.

گومرگی کرماشان: لە سێ مانگدا 850 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردەکراوە

بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگدا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بەراورد بە پار 7٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 845 ملیۆن دۆلار.