عەبدوللەتیف سەلەفی بۆ عیرفان عەبدولعەزیز: سەلەفییەکان نەبوونەتە جوند و ئەنسار

07-04-2023
هێمن بابان رەحیم
کۆبوونەوەیەکی عەبدوللەتیف سەلەفی و عیرفان عەبدولعەزیز. وێنە: مەکتەبی رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی
کۆبوونەوەیەکی عەبدوللەتیف سەلەفی و عیرفان عەبدولعەزیز. وێنە: مەکتەبی رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، رێبەری سەلەفییەکانی هەرێمی کوردستان، وەڵامی رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی دەداتەوە و دەڵێت: "داعش لە هەموو کەس زیاتر رقیان لە سەلەفییەکانە و بەکافریان دادەنێن و خوێنیان حەڵاڵکردوون و چەند جاریش هەوڵى تیرۆرکردنیان داوین." رابەری بزووتنەوەش روونکردنەوەیەکی لەسەر قسەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هیچ کاتێک نیازێکی خراپمان بەرامبەر بەو پیاوە نەبووە، نەدەبوو ئەویش قسە و لێدوانێک بباتە سەرخۆی هەر بۆیە ئەم روونکردنەوەیەشمان دا."
 
رۆژی پێنجشەممە 6-4-2023، د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، ناسراو بە عەبدوللەتیف سەلەفی، رێبەری سەلەفییەکانی هەرێمی کوردستان، وەڵامی عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی دایەوە کە لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو گوتبووی: ئەو ژینگەیەی سەلەفییەکان هەمان ئەو ژینگەیە کە داعش دروستدەکات و بە ناواقیعی و ناتێگەیشتن لە سیاسەت ناوی هێنان. 
 
عەبدوللەتیف سەلەفی قسەکانی رابەری بزووتنەوە بە تۆمەت ناودەبات و بە توانجەوە دەڵێت: "سەلەفییەکان تائێستا هاوشێوەى جوندولئیسلام و ئەنسارولئیسلامیشیان لەناودا دەرنەچووە." ئەمەش وەکو ئاماژەیەک کە بەشێک لە ئەندامانی ئەنسارولئیسلام، پێشتر ئەندامی بزووتنەوەی ئیسلامی بوون. 
 
وەک د. عەبدوللەتیف ئەحمەد دەڵێت: "سەلەفییەکان لە هەموو کەس زیاتر رووبەڕووى بیری داعش بوونەوە و خەڵکیان لێ وریا کردوونەتەوە و وەڵامى شوبهەى ئەوانیان داوەتەوە بە بەڵگەى زانستى، بانگەشەیان بۆ میانڕەویى ئیسلام کردووە، نەبوون بە داردەستى وڵاتانى دیکە بۆ تێکدانى ئەمن و ئاسایشى وڵات، هەر ئەو راستییەشە وایکردووە داعشەکان لە هەموو کەس زیاتر رقیان لە سەلەفییەکانە و بەکافریان دادەنێن و خوێنیان حەڵاڵکردوون و چەند جاریش هەوڵى تیرۆرکردنیان داوین."
 
لە دوای قسەکانی، عەبدوللەتیف سەلەفی، عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوان لە قسەکانیاندا مەبەستیان کەسێکی دیاریکراو نەبووە و گوتی، "ئاواتەخوازین ئەوەی خۆی ناو ناوه تەیاری سەلەفی هەمووی بەگوێی پیاوێکی بەڕێزی وەک مامۆستا عبدوللەتیف یان بکردایە و ئەویان بە مەرجەعی خۆیان بزانیبایە، ئەوکاتە لە کوردستاندا کەشەکە ئارامتر و باشتر دەبوو و زیاتر دەکرا بەرچاو روونی و گفتوگۆی نزیکتر بکەین."
 
هەروەها عیرفان عەبدولعەزیز دەڵێت: "ئێمە جەنابی مامۆستا عبدوللەتیف بە کەسایەتیەکی نزیک لە خۆمان دەزانین و خۆشمان بە نزیک لە ئەو دەزانین و هیچ کاتێک نیازێکی خراپمان بەرامبەر بەو پیاوە نەبووە، نەدەبوو ئەویش قسە و لێدوانێک بباتە سەر خۆی هەر بۆیە ئەم روونکردنەوەیەشماندا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.