رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری باری کەسێتی پارێزگای ئیلام بڵاویکردەوە لە ساڵی رابردووی هەتاویدا، 351 منداڵی دووانە و سیانە بووە.
محەممەد عەلی تەقەوی، بەڕێوەبەری تۆماری باری کەسێتیی پارێزگای ئیلام، دەڵێت: لە ساڵی رابردووی هەتاویدا (نەورۆزی 2021 تاوەکو نەورۆزی 2022)، حەوت هەزار و 762 منداڵ لەم پارێزگایەدا لە دایکبوون کە 351 منداڵیان دووانە و سیانە بوون.
بەگوتەی محەممەد عەلی تەقەوی، 171 دایک منداڵی دووانە و 3 دایکیش سیانەیان بووە.
بەپێی راپۆرتی تۆماری باری کەسێتyی ئیلام، رێژەی لەدایکبوون لە ساڵی رابردووی هەتاویدا لە چاو ساڵی پێشتر 7٪ کەمبووەتەوە.
هەر بەپێی ئاماری باری کەسیێتیی ئیلام، رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوژین لە پارێزگای ئیلامدا 4.6٪ کەمبووەتەوە، ساڵی 2021 لە پارێزگای ئیلامدا 4 هەزار و 131 کەس ژیانی هاوژینیان پێکهێناوە، بەڵام ساڵی پێشتر 4 هەزار و 329 کەس ژیانی هاوژینیان پێکهێنابوو، لە هەمانکاتدا رێژەی تەڵاق 10٪ زیادی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ