رووداو - هەولێر
رۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 7ی نیسانی 2020 دەقی پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق، ژمارە 2ی ساڵی 2020 بڵاوکردەوە، لە رۆژی دەرچوونیەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پەیڕەوەکە لە هەشت بەش پێکهاتووە و بەسەر 25 ماددە دابەشبووە؛ بەشی یەکەمی پەیڕەوەکە باس لە پێناسەکردنی دەستەواژەکان دەکات، بەشی دووەم باس لە رێکخستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەکانی میراتگرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی دەکات.
بەشی سێیەمیش ئاماژە بە نەهێشتنی سوودمەندبوون لە جارێک زیاتر لە بودجەی گشتی دەکات، بەشی چوارەم پەیوەستە بە بواری پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ و بەشی پێنجەم تەرخانکراوە بۆ دەرماڵەکان.
بەشی شەشەم تایبەتە بە رێکخستنەوەی هەژمارکردنی خزمەت، بەشی حەوتەم پەیوەستە بە بواری خانەنشینی و هەرچی بەشی هەشتەم و کۆتاییە باس لە حوکمەکانی کۆتایی پەیڕەوەکە دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ