نابینایەک لە شارۆچکەی تەکیەی سلێمانی رادیۆ دادەنێت

07-04-2019
جەمال ئەحمەد جەمیل
جەمال ئەحمەد جەمیل
پەخشی رادیۆکەی دەگاتە گوندەکانی دەوروبەری تەکیە
پەخشی رادیۆکەی دەگاتە گوندەکانی دەوروبەری تەکیە
نیشانەکردن سلێمانی
A+ A-

رووداو  - هەولێر 

سامان نابینایە، به‌ڵام ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ رێگر له‌به‌رده‌م به‌دیهێنانى خه‌ونه‌كانى، ئه‌و توانیوویه‌تى رادیۆیه‌ك دابنێت و په‌خشه‌كه‌ى جگه‌ له ‌شارۆچكه‌ى ته‌كیه‌، بگاته‌ به‌شێك له‌ گونده‌كانى ناوچه‌كه‌ش.

سامان عه‌لى، نابینا دەڵێت: "به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به‌خۆم هه‌بوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆمپیوته‌ره‌كه‌م شكاوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ ته‌نیا گۆرانى په‌خش ده‌كه‌م، كێشه‌ى ته‌شكیلاتى وه‌كو میكسه‌ر و كارى ته‌كنیكى بۆ په‌خش هه‌موو ئه‌وانه‌ خۆم چاكیده‌كه‌مه‌وه‌".

ده‌نگى رادیۆكه‌ى توانیوویه‌تى بگاته‌ به‌شى زۆرى شوێنى كار و ماڵه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه‌ په‌خشه‌كه‌ى پێده‌گات.

عه‌لى سدیق، هه‌لاجە و دەڵێت: "ئیشى لێفه‌دورووى ده‌كه‌م بۆ بێتاقه‌تى گوێ له ‌رادیۆى زه‌نوێر ده‌گرم، رادیۆیه‌كه‌ كارى باش ده‌كات".

به‌هۆى ئه‌و به‌هره‌یه‌ى سامان هه‌یه‌تى، نابینایان و چاوساخه‌كان ده‌توانن به‌شێك له‌و تاموچێژه‌ى ژیانیان ده‌ستبكه‌وێ كه‌ ده‌ستخستنى به‌بێ بینین ئاسته‌مه‌.

ئه‌و ده‌یه‌وێ پشت به‌خۆى ببه‌ستێت، له‌ رێگه‌ی دانانى دووكانێکەوە‌ هه‌نگاو بۆ ئه‌وه‌ ده‌نێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌ردێك بخاته‌ سه‌ربه‌ردێك بۆ خۆبژێوى.

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە