رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک لە سنووری شاری کەلار لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان روویدا. گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، گوڕەکەی 4 پلەی رێختەر بووە.
ئەمڕۆ هەینی، 7ـی ئاداری 2025، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 15:41ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.0 پلەی رێختەر، لە دووری 9 کیلۆمەتر لە ناوەندی قەزای کەلار روویدا."
عامر جابری گوتی: "بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 11 کیلۆمەتر بووە و بەشێکی هاووڵاتییانی ئەو سنوورە هەستیان پێکردووە، بەڵام هیچ زیانی نەبووە."
3ـی ئەم مانگەش هەر لە سنووری قەزای کەلار بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە روویدا.
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت: "جووڵەی پلیتەکانی زەوی لەو ناوچەیە کارایە، بەڵام مەترسی روودانی بوومەلەرزەی بەهێز نییە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ