رۆمیۆ هەکاری: بەشداریکردن و نەکردنی کریستیانەکان لە هەڵبژاردن بە رای زۆرینە دەبێت

07-03-2024
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

حیزبە کلدان سریان ئاشوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیاردان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە و سەرۆکی یەکێک لە حیزبەکان دەڵێت: "بڕیاری بەشداریکردن و نەکردن، بە رای زۆرینە دەبێت."
 
رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێن ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەش حیزبە ئاشوورییەکەی هەرێمی کوردستان، بۆ بڕیاردان لەسەر چۆنیەتیی بەشداریکردن یاخود نەکردنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە."
 
به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رۆژى 10ـی حوزه‌يرانى داهاتوو، بکرێت.
 
21-02-2024، دادگەی فیدراڵی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، دەبێت ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 100 تێنەپەڕێت، هاوکات کورسیی کۆتای پێکهاتەکانیشی بە نادەستووری هەژمارکرد.
 
رۆمیۆ هەکاری دەڵێت، "یەکشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی دووەم و کۆتایی دەکەین و بە رای زۆرینە، خۆمان یەکلایی دەکەینەوە."
 
بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێنج حیزبی ئاشووری لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن. ئەوانیش: یەکێتیی بەیت نەهرەینی نیشتمانی، بزووتنەوەی دیموکراتیی ئاشووری، پارتی یەکێتیی دیموکراتی کلدانی، پارتی نیشتمانیی ئاشووری و ئەنجوومەنی نەتەوەی کلدانی.
 
بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگە بێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەمشێوەیەی لێدێت:
 
- کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەبات.
- 11 کورسی بۆ پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە.
- بازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە چوار بازنە کەمتر نەبن.
- کۆمیسیۆنی عێراق شوێنی دەستەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەگرێتەوە.
- هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان فرەبازنەیی بێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".