رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئەمشەو لە گەڕەکی راپەڕینی شارەکە، لەنێوان دوو دراوسێدا بووەتە دەمەقاڵێ و شەڕ، لە ئەنجامدا گەنجێک دوو گولـلەی بەرکەوتووە و کوژراوە، کەسێکی دیکەش بریندارە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەکی پۆلیس بە رووداوی داوە، ئەو کەسەی کە بریندار بووە، کوڕی عەقید عەلی ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی 104ـی سلێمانیە.
هێشتا نازانرێت بەتەواوەتی کێشەکە لەسەر چیبووە و شەڕەکە چۆن دەستیپێکردووە.
پۆلیسی سلێمانی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و چاوەڕێ دەکرێت بەزووی روونکردنەوە لەبارەی رووداوەکە بدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ