پۆلیس: دایکێک لە لوڕستان منداڵە 11 ساڵانە نڤیشکانەکەی دەکوژێت

07-03-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوتەی پۆلیس، دایکێک لە لوڕستان منداڵێکی 11 ساڵانی نڤیشکانی دەکوژێت.
 
عەبدولڕەزا رەخشان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ کە نڤیشکان بوو، لەلایەن دایکی و پوورییەوە کوژراوە و دوای کوشتنی، تەرمەکەیان لە ماڵ جێهێشتووە و رایانکردووە.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، رووداوەکە رۆژی چوارشەممە 06-03-2024 روویداوە و دوای دۆزینەوەی تەرمی منداڵەکە و دەستکەوتنی سەرەداو لەبارەی بکوژەکان، توانیویانە لە ماوەی چەند کاژێرێکدا هەردوو بکوژ دەستگیربکەن. 
 
وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، دایکی ئەو منداڵە لە لێکۆڵینەوەدا بە پۆلیسی راگەیاندووە، لە رێگەی پێدانی دەرمانەوە منداڵەکەیان بێهۆش کردووە و دواتر خنکاندوویانە. هەروەها دایکەکە گوتوویەتی، دۆخی جەستەیی منداڵەکەی بێزار و ماندووی کردبوو، بۆیە بە هاوکاری خوشکەکەی پلانی کوشتنیان دانا و پلانەکەشیان جێبەجێ کرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە