باڵیۆزی ئەمریکا: بە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی تایبەت بە یەکخستنەوەی پێشمەرگەوە پابەندین
رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی چووە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە بۆئەوەی جەخت لە هاوبەشیی نێوان حکومەتی ئەمریکا و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
رۆژی سێشەممە، 7-3-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە و دواتر قسەیان بۆ رۆژنامەڤانان کرد.
ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دوای کۆبوونەوەکە تویتێكی کرد و تێیدا دەڵێت: "لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووەوە بۆ جەختکردنەوە لە پابەندییمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان".
ئەلینا رۆمانۆسکی لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا دەڵێت: "ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەندە بە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و نوێکردنەوەیان بە مەبەستی دڵنیابوون لە تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا باسیان لە په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئه‌منى و دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هاوئاهە‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش کردووە.
وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه تيرۆر و داعش هێشتا مه‌ترسين و هه‌ڕه‌شه‌ى راسته‌قينه‌ن له عێراق و سووريا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كييان، عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هێشتا پێويستييان به پشتگيريى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌ش له ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى."
وەزیری بەرگریی ئەمریکا "وێڕاى ستايش و پێزانين بۆ رۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعشدا"، ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە کە هاوکاری و پشتگیریییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بەردەوام دەبێت و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه "به بايه‌خه‌وه له پرۆسه‌ى چاكسازى و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ڕوانن و هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ى ياداشتى لێكگه‌يشتنى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه."
لە هەرێمی کوردستان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن هێزی خۆیانن کە ئەوانیش یەکەکانی 70 و 80ن، وەزارەتی پێشمەرگەش خاوەنی 22 لیوایە کە ژمارەیان بە فەرمی 125 هەزار پێشمەرگە دەبێت. دوو لەو لیوایانە لە چوارچێوەی دوو لیوای هاوبەش بۆ پاراستنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەچنە سەر وەزارەتی بەرگریی عێراق.
لە ساڵی 2010ـەوە تاوەکو ساڵی 2013 نزیکەی 42 هەزار پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 یەکخراون و 14 لیوای هاوبەش دروستکراون، بەڵام دواتر گرژیی نێوان لایەنەکان، شەڕی داعش، رووداوەکانی ئۆکتۆبەری 2017 پرۆسەکەیان پەکخست.
لە ساڵی 2018 جارێکی دیکە بە هاوئاهەنگیی هاوپەیمانان، پڕۆژەیەکی 35 خاڵی بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە راگەیێندرا.