کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران یادی 8ی مارسی کردەوە
رووداو-هەولێر
بە بۆنەی هەشتی مارس، رۆژی جیهانی ژنان لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو و پیاوانیش لەپاڵ ژناندا بەشدارییان کرد.
بەشدارانی رێوڕەسمەکە دەڵێن، نابێ ئەو یادە لەبیر بکرێ، چونكە ژنی ئازاد دەتوانێت مافەكانی خۆی بەدەست بهێنێت.
ساڵانە لەجیهاندا لە رۆژی 8 ی مارسدا، ژنان بۆ داواكردنی مافەكانیان چەندین چالاكی ئەنجام دەدەن ،بەڵام لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستاندا هیچ جۆرە چالاكییەك بەشێوەی فەرمی بەڕێوە ناچێت.
كۆماری ئیسلامی ئێران مۆڵەتی چالاكی لەو چەشتنە بەهیچ كام لەرێكخراوەكانی ژنانی ناوخۆی وڵاتەکەی نادات.