ئاسایش کەسێک دەستگیر دەکات کە بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر شۆفێرێکی دیکە و وەریگەڕاندبوو

07-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە رێگەی پێنجوێن - سلێمانی رادەگەیێنێت کە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدابوو. 
 
رووداوەکە شەوی 5ـی ئەم مانگە روویدابوو و خێزانێک لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلەدابوو کە وەرگەڕابوو. جگە لە گیانلەدەستدانی شۆفێرەکەی، کەسێکیش بریندارببوو. 
 
دەزگای ئاسایش دەڵێت، دوای رووداوەکە دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و سەرئەنجام دەرکەوت، هۆکاری رووداوەکە دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ بووە لەنێوان دوو شۆفێر لە ناحیەی ناڵپارێز. 
 
وەکو ئاسایش دەیگێڕێتەوە، "یەکێک لە شۆفێرەکان بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و برینداری دەکات، دواتر شوێنی دەکەوێت، دەبێتە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی و گیانلەدەستدانی شۆفێرەکە، هەروەها برینداربوونی یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە." دواتر تۆمەتباری رووداوەکە هەڵاتووە.
 
دوای دەستنیشانکردنی تۆمەتبارەکە، ئاسایش دەڵێت: خۆی رادەستی هێزەکانیان کردووە و رووبەڕوی یاسا کراوەتەوە.
 
ئێستا تۆمەتباری رووداوەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشێکی باراناوی لە سلێمانی. وێنە: رووداو

لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە دینارتە و کەمترین لە هەڵەبجە باریوە

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی دینارتە لە پارێزگای دهۆک و کەمترینیش لە هەڵەبجە باریوە