رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی لە سنووری کەرکووک، نەینەوا و بەشێکی هەرێمی کوردستان بەفر ببارێت.
ئەمڕۆ هەینی، 7ـی شوباتی 2025، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشبینی دەکەین سبەی لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، سنووری کەرکووک و نەینەوا بەفرببارێت".
عامر جابری دەڵێت: "بەفربارینەکە لە کەرکووک و نەینەوا لاواز دەبێت، دوابەدوای بەفرەکەش بارانبارین دەستپێدەکات و سەرتاسەری دەبێت".
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "پێشبینی دەکرێت بەفربارینەکە سلێمانی، سنووری گەرمیان و دەوروبەری کەرکووکیش بەباشی بگرێتەوە. رەنگە لە هەندێک ناوچە زەوی سپی نەبێت، بەڵام لە چەند ناوچەیەک بە چڕی دەبارێت".
بە گوتەی ئەو کەشناسە، "شەپۆلی بەفربارینەکە لە کاژێر 07:00ـی بەیانی رۆژی شەممە دەستپێدەکات و تاوەکو نیوەشەو بەردەوام دەبێت، دوابەدوای بەفرەکە بارانیش بە چڕی دەبارێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ