بەفربارین خوێندنی لە 20 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا پەکخست

07-02-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان و 16 پارێزگای تورکیا، بەهۆی بارینی بەفر و نالەباریی کەشوهەواوە، لە قوتابخانەکان کرایە پشوو. 
 
ئەمڕۆ هەینی، 7-2-2025 لە پارێزگاکانی سێواز، چەولیگ، ئەرزەڕۆم و ئەردەخانی باکووری کوردستان و پارێزگاکانی قەیسەری، ساکاریا، گوموشهانە، نەوشەهیر، دوزجە، کۆجائەلی، سامسوون، ریزە، ئۆردو، کاستامۆنو، ترابزۆن، گیرەسوون، کوتاهیا، تۆکات، سینۆپ و بۆڵوی تورکیا، قوتابخانەکان بەهۆی زۆری بەفربارین و مەترسیی سەهۆڵبەندان، داخران و مۆڵەتی کارگێڕی بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی درا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی پارێزگاکان لە سێواز، چەولیگ، ئەرزەڕۆم و ئەردەخان لە چەند شارۆچکەیەکدا و دەسەڵات دراوەتە کارگێڕیی شارۆچکەکانی دیکە بەگوێرەی بارودۆخی کەشوهەوا خۆیان بڕیار بدەن. 
 
لەو پارێزگا و شارۆچکانەدا کە پشووی خوێندن راگەیێندراوە، فەرمانبەرانی حکومی خاوەن پێداویستیی تایبەت و ژنانی دووگیان، ناچنە سەرکار و ئەو رۆژەیان وەک مۆڵەتی کارگێڕی بۆ هەژمار دەکرێت.
 
شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە باکووری کوردستان و تورکیای گرتووەتەوە، لە چەند پارێزگایەکی تورکیا و باکووری کوردستان بەفر باریوە و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست بووە.  
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە