رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق رەزامەندی داوە هاوشێوەی هێزە عێراقییەکان، لە کەرکووک زەوی بەسەر پێشمەرگە و ئاسایش دابەش بکرێت.
ئەحمەد عومەر، بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند لەدوایین سەردانیدا بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق، داواکارییەکی خستووەتە بەردەمی سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان وەک پێشمەرگە و ئاسایش کە خەڵکی کەرکووکن و دانیشتووی شارەکەن.
ئەحمەد عومەر هەروەها گوتی "وەزیر پێشوازیی لە بیرۆکەکە کرد و رەزامەندیی داوە کە لە تەواوی ناوچە دابڕێنراوەکان جێبەجێبکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ