زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە باکووری کوردستان لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا نییە
رووداو دیجیتاڵ
دامەزراوەی ئاماری توركیا ژمارهی دانیشتووانی توركیا و باكووری كوردستان بۆ ساڵی 2023 بڵاوكردهوه و رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووان گهیشتووهته 85 ملیۆن و 372 ههزار و 377 كهس. لەوانە 17 ملیۆن و 160هەزار و 136 کەسیان لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان دەژین.
گەشەی دانیشتووان کەمبووەتەوە
بهپێی دوایین داتاکانی دامەزراوەکە، ژمارهی دانیشتووان له ساڵی 2023 بهراورد به 2022، تەنیا 452 ههزار و 824 كهس زیادیكردووه و گەشەی ساڵانەی دانیشتووان کە ساڵی 2022 لە هەزار 1.7 بووە، دابەزیوە بۆ لە هەزار 1.1. بەمەش کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی تورکیا لە 85 ملیۆن و 279 ههزار و 553 كهسەوە، بۆ 85 ملیۆن و 372 ههزار و 377 كهس زیادیکردووە.
نێر و مێ
ژمارهی نێر 42 ملیۆن و 734 ههزار و 71 كهسن و رێژەیان 50.1%ـە. هەروەها ژمارهی مێ 42 ملیۆن و 638 ههزار و 306 كهسن و رێژەیان 49.9%یە.
ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکانی باکووری کوردستان
بەگوێرەی ئامارەکە ساڵی 2023 ژمارەی دانیشتووانی باکووری کوردستان 17 ملیۆن و 160 هەزار و 136 کەس بووە. لەکاتێکدا بەگوێرەی راپۆرتی 2022 ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکانی باکووری کوردستان 17 ملیۆن و 117 هەزار و 48 کەس بووە. واتا لە ماوەی ئەو ساڵەدا ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکانی باکووری کوردستان تەنیا 43 هەزار و 88 کەس زیادیکردووە، کە ئەمە زیادبوونێکە زۆر لە خوار چاوەڕوانییەکانە.
یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەش بوومەلەرزەکەی 6ـی شوباتی 2023یە کە چەقەکەی پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان بوو و 11 پارێزگای هەژاند. بە گشتی دانیشتووان لەو پارێزگایانەدا کەمیکردووە.
لە پارێزگاکانی سەمسوور، مەرەش و مەلەتی، کە 6ـی شوباتی ساڵی 2023 بوومەلەرزە کاریگەرییەکی زۆری لێکردن، هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان هەزار کۆچیان کرد، ژمارەی دانیشتووانیان کەم بووەتەوە.
لە سەمسوور، دانیشتووان لە 635 هەزار و 169 کەسەوە بۆ 604 هەزار و 978 کەس کەمی کردووە. واتا 30 هەزار و 191 کەس کەم بووە.
لە مەرەش، لە ملیۆنێک و 177 هەزار و 436 کەس کەمبووەتەوە بۆ ملیۆنێک و 116 هەزار و 618 کەس. واتە 60 هەزار و 818 کەس کەمی کردووە.
لە مەلەتی، ژمارەی دانیشتووان لە 812 هەزار و 580 کەسەوە بۆ 742 هەزار و 725 کەس دابەزیوە. واتە 69 هەزار و 855 کەس کەمی کردووە.
كهمترین ژمارهی دانیشتووانی باکووری کوردستان له پارێزگای دێرسم تۆماركرا و ژمارهیان 89 ههزار و 317 كهسن، کە 0.10%ـی کۆی ژمارەی دانیشتووانی تورکیا پێکدەهێنێت.
قەرەباڵخترین پارێزگاکانی باکووری کوردستان
لەڕووی قەرەباڵخییەوە رووها پێشەنگی پارێزگاکانی باکووری کوردستانە و ژمارەی دانیشتووانی 2 ملیۆن و 213 هەزار و 964 کەسە. پارێزگای دیلۆک لە پلەی دووەمدا دێت بە 2 ملیۆن و 164 هەزار و 134 کەس. ئامەد ژمارەی دانیشتووانی ملیۆنێک و 818 هەزار و 133 کەسە. وان لە پلەی چوارەمدا دێت بە ملیۆنێک و 127 هەزار و 612 کەس. مەڕەش لە پلەی پێنجەمدا دێت بە ملیۆنێک و 116 هەزار و 618 کەس.
قەرەباڵخترین پارێزگاکانی تورکیا
ئیستهنبووڵ گهورهترین پارێزگای توركیایه لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە و 18.34%ی کۆی دانیشتووانی توركیا پێكدههێنێت. ئیستەنبووڵ بە 15 ملیۆن و 655 هەزار و 924 کەس، پێشەنگی پارێزگاکانی تورکیای لەڕووی چڕی دانیشتووانەوە گرتووە. لە دوای ئەو پارێزگای ئەنقەرەیە کە بە 5 ملیۆن و 803 هەزار و 482 کەس ریزبەندیی دووەمی گرتووە. ئیزمیر بە 4 ملیۆن و 479 هەزار و 525 کەس لە ریزی سێیەمدایە. پارێزگای بورسە بە 3 ملیۆن و 214 ههزار و 571 كهس و ئهنتاڵیا بە 2 ملیۆن و 696 ههزار و 249 كهس پلەکانی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.
كهمترین ژمارهی دانیشتووانی توركیا له پارێزگای بایبورت تۆماركرا و ژمارهی دانیشتووانەکەی 86 ههزار و 47 كهسە، کە 0.10٪ی کۆی ژمارەی دانیشتووانی تورکیا پێکدەهێنێت.
لە 3 گوندی باکووری کوردستاندا تەنیا یەک کەس دەژین
ژمارەی ئەو گوندانەی لە باکووری کوردستان و تورکیا کە 10 کەس یان کەمتری لێ دەژی، 27 گوندن. سێ گوند تەنیا یەک کەسیان لێ دەژیت و هەرسێکیان دەکەونە باکووری کوردستان کە ئەوانیش گوندەکانی بەلالەیسە (کایاڵیباخ) لە پارێزگای بەدلیس، گوندی تیلە (چات تەپە) لە پارێزگای سێرت و گوندی شەڕەشا کە (ئاغاچیوردو) ناوە تورکییەکەیەتی لە پارێزگای شرناخن. گوندی کاڵفاڵار لە پارێزگای کوتاهیای تورکیا 2 کەسی لێ دەژی. گوندی جەوانا کە (جەڤیزدودو) ناوە تورکییەکەیەتی لە پارێزگای شرناخ 3 کەسی لێ دەژی. گوندەکانی کیوێخ (ماغاراکۆی) لە پارێزگای شرناخ و دنیک لە پارێزگای چەولیگی باکووری کوردستان، هەریەکەیان 4 کەسیان تێدا دەژی. هەر بەگوێرەی ئامارەکە 4 گوندی 5 کەسی هەن کە سیانیان دەکەونە باکووری کوردستان. گوندەکانی شوکە (دیلەکلی) لە پارێزگای جۆلەمێرگ، زیارەت (ئێڤ یاپان) لە پارێزگای قەرس، تاڤ (کۆڤانئاغزی) لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان و کازابات لە پارێزگای چاناککالێی تورکیا 5 کەسیان لێ دەژی.
ئەو گوندانەی زۆرترین کەسیان لێ دەژی
لە 514 گوندی باکووری کوردستان و تورکیادا 1000 کەس یان زیاتر دەژین. گوندی بۆستانبوکو لە شارۆچکەی سافرانبۆڵوی سەر بە پارێزگای کارابوکی تورکیا 6 هەزار و 64 کەسی تێدا دەژی و قەرەباڵخترین گوندی باکووری کوردستان و تورکیایە. هەروەها گوندی مەندە کە سەر بە ناوەندی پارێزگای ئوشاک-ە لە تورکیا، 5 هەزار و 511 کەسی لێ دەژی و دووەمین گوندی قەرەباڵخە. گوندی کاراکۆچ لە پارێزگای کڕکلارەلی تورکیا سێیەم گوندی قەرەباڵخە و 5 هەزار و 494 کەسی لێ دەژی. گوندی سامانڵی لە پارێزگای یاڵۆڤای تورکیا 5 هەزار و 457 کەسی لێ دەژی. پێنجەم گوندی قەرەباڵخ دەکەوێتە باکووری کوردستان کە ئەویش گوندی خۆسرگە (تاش پنار)ە لە پارێزگای سەمسوور و ژمارەی گوندنشینانی 5 هەزار و 154 کەسە.
ژمارەی دانیشتووانی ئامەد 1.8 ملیۆنی تێپەڕاندووە
بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 13 هەزار و 253 زیادیکردووە و بووەتە ملیۆنێک و 818 هەزار و 133 کەس.
لەنێو شارۆچکەکانی ئامەد، لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە شارۆچکەی پایاس قەرەباڵخترینیانە و شارۆچکەی شانکوش-ـە کە ژمارەی دانیشتووانی 10 هەزار و 771 کەسە.
ئاماری دانیشتووانی شارۆچکەکانی ئامەد
پارێزگای ئامەد
1,818,133 کەس
باغڵار
394.338 کەس
بیسمیل
119.972 کەس
چەرموگ
49.900 کەس
چنار
78.351 کەس
شانکوش
10.771 کەس
دیجلە
38.533 کەس
گەل
23.712 کەس
ئەرخەنی
137.492 کەس
هێنی
32.777 کەس
هێزرۆ
17.772 کەس
پایاس
425.143 کەس
کاراز
15.537 کەس
قوڵپ
37.576 کەس
لیجە
26.168 کەس
فارقین
87.707 کەس
سور
98.938 کەس
باژارێ نوو (یەنیشەهیر)
223.446 کەس