سەرۆکی گەورەشارەوانیی دیلۆک: نیوەی شارۆچکەی ئیسڵاحیە وێران بووە

07-02-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو - هەولێر

سەرۆکی گەورەشارەوانیی دیلۆک لە باکووری کوردستان دەڵێت، بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەڕەش نیوەی شارۆچکەی ئیسڵاحیە  وێران بووە.
 
فاتمە شاهین، سەرۆکی گەورەشارەوانیی دیلۆک کە سەر بە ئاکپارتییە، رۆژی دووشەممە 6ی شوباتی 2023 لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەی راستەوخۆی یوتوب رایگەیاند، زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی شارەکە ناتوانن بچنە ناو ماڵەکانیان. شوێنە گشتییەکانی شارەکە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە کراونەتەوە.
 
فاتمە شاهین گوتی: "هیچ کاتێک کارەساتێکی وام نەبینیوە. 80٪ ـی شارۆچکەی ئیسڵاحیە پەکی کەوتووە، نیوەی ئیسڵاحییە وێرانبووە کە ژمارەی دانیشتوانی 60 هەزار کەسە، هەرگیز کارەساتێکی وام نەبینیوە."

 

دیمەنێکی شارۆچکەی ئیسلاحییە. وێنە؛ ئایتەن ئوزمەن بەتایبەت بۆ رووداو ناردوویەتی

 
سەرۆکی گەورەشارەوانیی دیلۆک رایگەیاند، ناردنی گازی سرووشتی بۆ دیلۆک راگیراوە و بەپەلەترین پێداویستییەکانیشیان نان و بەتانییە. 
 
رۆژی دووشەممە دوای ئەوەی بوومەلەرزە 7.7 پلەییەکەی کاژێر 04:17 خولەک لە شارۆچکەی پازارجخی مەڕەشی دا، لە پارێزگای دیلۆکیش دوو بوومەلەرزە روویاندا. 
 
بوومەلەرزەی یەکەم کاژێر 04:26 خولەک بە گوڕی 6.4 لە شارۆچکەی نورداخ و بوومەلەرزەی دووەم کاژێر 04:36 خولەک بەگوڕی 6.5 لە شارۆچکەی ئیسڵاحییەی دیلۆکی دا. 

 

دیمەنێکی شارۆچکەی ئیسلاحییە. وێنە؛ ئایتەن ئوزمەن بەتایبەت بۆ رووداو ناردوویەتی

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت