لە ملەکەوەی پێنجوێن بەهۆی بارینی تەرزەوە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستبووە

07-02-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هاتووچۆی پێنجوێن داوا لە شۆفێران دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت رێگەی ملەکەوە بەکارنەهێنن. قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، تەرزە باریوە و ئاستەنگییەکە زیاتر بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەیە تایەکانیان کۆن بووە.
 
رێگەی ملەکەوە تاکە رێگەی پێنجوێنە کە شاری سلێمانی و ئەو قەزایە پێکەوە دەبەستێتەوە. رۆژی سێشەممە 7-2-2023، زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە ملەکەوە تەرزەیەکی زۆر باریوە و هەربۆیەش کەمێک ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و بەتایبەت بارهەڵگر دروستبووە، هۆکارەکەش ئەوەیە بەشێکی شۆفێران تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان کۆنە و بۆ نێو بەفر و تەرزە نابێت و رووبەڕووی گرفت دەبنەوە." 
 
زانا رەحمان ئاماژەی بەوەش کرد کە لەنێو شاری پێنجوێندا بەفر نەباریوە و لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیشەوە هاتووچۆ بۆ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ئاساییە. 
 
هەر ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پێنجوێن لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە ملەکەوە ئاستەنگی هاتووچۆ هەیە؛ تکایە [شۆفێران] بۆ کاری پێویست نەبێت رێگەکە بەکارنەهێنن و پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن بۆ ئەوەی لە رووداوی نەخوازراو پارێزراوبن." 
 
هەر ئەمڕۆ سێشەممە، سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەهۆی بەفربارینەوە لە دیوی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هاتووچۆ لە دەروازەکەیان راگیراوە و گوتیشی: "لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە هیچ کێشەیەک نییە و چاوەڕوانی ئەوان دەکەین رێگەکە پاکبکەنەوە و هاتووچۆ دەستپێبکاتەوە." 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆککۆماری عێراق بۆ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن. دەشڵێت، "لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵکی وڵاتەکەمان باجەکەی دەدات."