ژنێک لە باکووری کوردستان گوێرەیەکی نابینا بەخێو دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ
 
نورسەل ئاککایا، ژنە ئاژەڵدارێکی تەمەن 61 ساڵە و دانیشتووی شارۆچکەی ئەلبیستان لە سنووری پارێزگای گمگمی باکووری کوردستانە، گوێرەکەیەکی نابینا بەخێودەکات. 
 
ئەو ژنە کە خاوەن گوێرەیەکی تازە لەدایکبووی نابینایە، دەڵێت: "دوای لەدایکبوونی ئەم گوێرەکەیە، زانیمان کە نابینایە. من تەمەنم 60ی تێپەڕاندووە، بەڵام ناچارم ئەمە وەکو منداڵێکی ساوا بەخێو بکەم. چونکە ئەگەر بیبەمە تەویلە دەمرێت. ئەو نابینایە".
 
ئەو گوێرەکەیە نابینایە لەگەڵ ئەو خێزانە لە نێو ماڵدا دەژی، لەڕێی هەستی بۆنکردن و تامکردنەوە تەواو هۆگری نورسەل بووە. تەنانەت زۆربەی کاتەکان دەبێت پەنجەی دەستی نورسەل لە دەمیدا بێت، گوێرەکەکە وەک بڵێی کاوێژی پێدەکات. نورسەل لەگەڵیدا راهاتووە؛ مەمەشیری پێدەدات و دایبی بۆ دەگۆڕێت.
 
نورسەل ناوی لە گوێرەکەکە ناوە کاڕابۆنجوک و دەڵێ: "من شەش منداڵم هەیە و کاڕابۆنجوک بووەتە حەوتەمین منداڵی من".
 
ڤێتێرنەری دەڵێ؛ بەهۆی ئەوەی زووتر لە کاتی ئاسایی خۆی لەدایکبووە بۆیە ئەو گوێرەکەیە هەم نابینایە و هەمیش کێشە لە قاچەکانی هەیە. کاڕابۆنجوک شیر و دایبیی پێویستە و بارتەقای دوو منداڵ خزمەتی دەوێ. بەڵام ئەمە خانەوادەی نورسەلی بێتاقەت نەکردووە، بەپێچەوانەوە ئەوان دەڵێن کاڕابۆنجوک بووەتە ئەندامێکی خێزانەکەیان و خۆشیاندەوێت.