دوایین پێشنیازی کازمی لەبارەی بودجەی 2021

07-02-2021
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ کازمی. وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران
کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ کازمی. وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران
نیشانەکردن بودجەی 2021
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 
 
ئەمڕۆ دووشەممە 42ـەمین کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بە بەشداری مستەفا کازمی، پشکی ھەرێمی کوردستان و پابەندبوونەکانی تاوتوێکران. مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازی ئەوەی کردووە ھەرێمی کوردستان 250 ھەزار بەرمیل نەوت بەرامبەر شایستە داراییەکانی لە پرۆژەیاسای بودجە جێگیر بکرێت، داواجار کە رەزامەندی زۆرینەی شیعەکانیشی لەسەر بوو، بابەتەکە دوایین قسەی لەسەرکرا.
 
دوایین قسە ئەوە بوو، ھەرێمی کوردستان رۆژانە 460 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەکات، دوای دەرکردنی تێچووی کۆمپانیاکان و گواستنەوە و بەکاربەری ناوخۆ بڕی نەوتی ماوە رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت کە بە گوتەی ئەندامانی کوردی لیژنەی دارایی ھەر 250 ھەزار بەرمیل نەوت دەکات. 
 
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، کازمی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە باشترین بژاردە، ئەو دەقەی حکومەتە ھەروەھا سەرۆکی پەرلەمانیش ھەر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "ھەموو بژاردەکان و ھەر شتێک بگۆڕێت یان نا ئەنجام ھەر یەک شتە، نەوتی ھەرێمی کوردستان دوای تێچووی کۆمپانیاکان و گواستنەوە و بەکاربەری ناوخۆ، ئەوەی دەمێنێتەوە رادەستی سۆمۆ دەکرێت. بە ھەموو ئەو ھەژمارەی کردوومانە 250 ھەزار بەرمیل نەوت رادەست دەکرێت، ئەمە زۆرینەی لایەنەکانیش لەسەری هاوڕابوونە و نەرمبوونە لەسەر ئەو پرسە". 
 
رۆژی دووشەممە بڕیارە دوایین کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بکرێت و رۆژی سێشەممەش دەنگدان دەستپێ بکات، شیعەکان جۆرێک لە پاشگەزبوونەوەیان پێوە دیارە لەبارەی رادەستکردنی کۆی مەلەفی نەوتی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی دوای ئەوەی وەزیری نەوت بە راشکاوانە پێی گوتوون، ئەوان ئێستادا ئامادەیی وەرگرتنی مەلەفی نەوتیان نییە و ئەمە پێوستی بە کاتێکی زۆرە. 
 
حازم خالیدی، سەرۆکی لیژنەی چاودێری بەرنامەی حکومەت بە رووداوی گوت، "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک کرا لەنێوان لیژنەی دارایی و سەرۆکوەزیران و وەزیرانی نەوت و پلاندانان، گفتوگۆ لەسەر ئەو گرفتانە کرا کە لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ناکۆکییان لەسەرە، لە ئەنجامدا کێشە و ناکۆکییەکان کە پەیوەستە بە ھەرێمی کوردستان، ئێمە پێمان وایە کە بەرە و مەبدەئی پەیڕەوکردنی دادپەروەری و یەکسانی دەچین لەبەرامبەر یاسا و دەستوور. ھەرێمی کوردستان و ھەموو پارێزگاکانی دیکەش دەبێت پابەندبن بە رادەستکردنی نەوت و پێدانی بە کۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی". 
 
بەپێی دوایین گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی، کارەکانی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 زیاتر لە 90%ـی تەواوکراوە و بودجەکە لە 164 تریلیۆنەوە کەمکراوەتەوە بۆ 129 تریلیۆن دینار. کورتھێنانیش لە 71 تریلیۆنەوە کەمکرایەوە بۆ 24 تریلیۆن دینار. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.