نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ئەردۆغان

دوێنێ کاژێر 03:45
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. لە کۆبوونەوەکەدا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەیە
کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. لە کۆبوونەوەکەدا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەیە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە چوارچێوەی سەردانەکەی دا بۆ تورکیا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی تورکیا، دوو راگەیێندراویان لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لە کۆبوونەوەکەدا، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سووریا، تاوتوێ کران."
 
دەشڵێت، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، "جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا."
 
هاوکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، لەبارەی دۆخی سووریاش، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە.
  
ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا. مەسرور بارزانى دوای گەیشتنی بە ئەنقەرە، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.  
  
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مەسرور بارزانی بۆ دوو پرس لە تورکیایە کە بریتین لە تاوتوێکردنی رەوشی و سووریا و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان.
 
 
لای خۆیەوە، سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی کۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و مەسرور بارزانی دەڵێت، پرسە ناوچەییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێکران.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکردووە، ''لەژێر رۆشنایی پێشهاتەکانی سووریا، گرنگی بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەدات''.
 
هەروەها سەرۆککۆماری تورکیا راشیگەیاندووە، ''هەوڵدەدەن تاوەکو پێشهاتەکانی سووریا لە ناوچەکە، ناسەقامگیریی دیکەی بەدوادا نەیەت''.
 
ئەردۆغان جەختی کردووەتەوە لەوەی، ''لە داهاتووی سووریای نوێدا شوێنێک بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان و پێکهاتە پەیوەندیدارەکانی نابێت''.
 
سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، دەبێت پڕۆژەی زیاتر لە ناوچەکە جێبەجێ بکرێت ''لە سەرووی هەموویانەوە رێگەی گەشەپێدان''.

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا

کۆمەڵێک رێکخراوی ئەمریکی نامەیەک لەبارەی رۆژئاوای کوردستان ئاراستەی جۆ بایدن دەکەن

کۆمەڵێک رێکخراوی ئەمریکی لەبارەی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سووریا ناسراو بە سوپای نیشتمانیی سووریا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) نامەیەک ئاراستەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن.