سبەی لیژنەی تەکنیکیی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

22 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەختیار قادر
بەختیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی، سبەی چوارشەممە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا کۆدەبنەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە. 
 
دوای ئەوەی رۆژی 17-12-2024، شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆبوونەوە، بڕیاریاندا لیژنەیەکی تەکنیکی پێکبێنن بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی پێکهێنانی کابینەی دەیەم.
 
لیژنەی تەکنیکی پارتی لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح پێکهاتووە و لیژنەی تەکنیکی یەکێتیش لە رێواس فایەق، ئامانج رەحیم و شاڵاو شێخ سەلاح پێکهاتووە.
 
ئەگەر لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە بتوانن رەشنووسێکی هاوبەش ئامادە بکەن، ئەوا رۆژی پێنجشەممە شاندنی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە