چاودێریى بازرگانیى سۆران نرخی گۆشتی سووری دابەزاند

07-01-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانیى ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاری دا، نرخى گۆشتى سوور بەرزترینى کیلۆى بە 16 هەزار و کەمترینى بە 12 هەزار دینار بێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتى چاودێریى بازرگانیى ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، "بە هاوئاهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتى قەزاى ناوەندى سۆران، لەگەڵ نوێنەرى گۆشتفرۆشەکان کۆبوونەتەوە و سەبارەت بە دابەزاندنى نرخى گۆشتى سوور بڕیاریان داوە، نرخى یەک کیلۆ گۆشتى گیسک و بەرخ بە 16 هەزار دینار؛ گۆشتى نەرمەى گۆلک بە 14 هەزار و گۆشتى گۆلک بە ئێسکەوە بە 12 هەزار دینار بێت."
 
سەفا سەیدخان، بەڕێوەبەری چاودێریى بازرگانیى ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە رووداوی گوت، "ئێستا لە سۆران نرخی گۆشتی گیسک و بەرخ 20 هەزار دینار؛ نەرمەى گۆلک 17 هەزار دینار و گۆشتی گۆلک بە ئێسکەوە 15 هەزار دینارە، ئەم بڕیارەی داومانە لە بەرژەوەندیی هاونیشتمانییانە و نامانەوێت ئەو گرانییە بەردەوام بێت."
 
ئەو بەرپرسەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتیشی، "لە سبەینێوە بڕیارەکە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگرێتەوە."
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، "نابێت هیچ گۆشتفرۆشێک گۆشت لەناو قاپ دابنێت و داشکاندنیش لە نرخەکان بەبێ رەزامەندیى چاودێریى بازرگانى بە هەموو شێوەیەک قەدەخە کراوە، بە هیچ شێوەیەکیش رێگە بە قیمەى ئامادەکراو نادرێت و هەر گۆشتفرۆشێک سەرپێچى بکات، رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگیرێتەبەر."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی

شەوی رابردوو لە هەولێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبوونەوە، لە دیدارەکەیان جەختیان لە "پێويستيى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێو هێز و لايه‌نه‌ كوردييه‌كانى سووريا دا" کردەوە.