بارانبارین لە باشووری کوردستان؛ "بارانی ئەمساڵ سوودی بۆ ئاوی ژێرزەوی زیاترە"


رووداو دیجیتاڵ 

بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی رووداو، لە بەشێکی هەرێمی کوردستان ئاستی بارانبارینی ئەم وەرزە نەگەیشتووەتە هەمان رێککەوتی پار. بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت، لە پارێزگاکە پار تاوەکو ئەم کاتە، بارانی زیاتر باریوە، بەڵام بارانی ئەمساڵ سوودی زیاترە بۆ کشتوکاڵ و ئاوی ژێرزەوی.
 
جگە لە کۆیە، لە پارێزگای هەولێر بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە پار کەمترە، رۆژی پێنشەممە 5-1-2023 و بەراورد بە هەمان رێککەوتی ساڵی 2022، بارانبارین لە سنووری هەولێر بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
 
هەولێر
 
65.5 ملیمەتر لە 2023 
103.9 ملیمەتر لە 2022
 
عەینکاوە
 
66.9 ملیمەتر لە 2023 
105.6 ملیمەتر لە 2022
 
قوشتەپە
 
73.1 ملیمەتر لە 2023
160.6 ملیمەتر لە 2022
 
خەبات
 
3.2 ملیمەتر لە 2023 
77.1 ملیمەتر لە 2022
 
شەقڵاوە
 
148.3 ملیمەتر لە 2023 
189.3 ملیمەتر لە 2022
 
کۆیە
 
184 ملیمەتر لە 2023 
130 ملیمەتر لە 2022
 
رۆژی شەممە 7-1-2023، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "راستە ئەمساڵ بەراورد بە پار کەمتر بارانباریوە؛ بەڵام پار لە کاتێکی کەمدا ئەو بارانە باری؛ ئەوەی ئەمساڵ بۆ ئاوی ژێرزەوی و بۆ کشتوکاڵیش لەوەی پار باشترە." 
 
لە سلێمانی زیاتر باران باریوە 
 
لە سلێمانی تاوەکو ئەمڕۆ شەممە، 181.7 ملیمەتر بارانباریوە، پار تاوەکو هەمان رێککەوت، 122 ملیمەتر بارانباریبوو.
 
ئەمڕۆ شەممە، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەراورد بە پار، بارانی ئەمساڵ باشترە؛ وەرزی بارانبارینیش زۆری ماوە و دەتوانم بڵێم 75%ی کاتی بارانبارین لە هەرێمی کوردستاندا ماوە." 
 
لە پارێزگای دهۆک زۆرترین باران لە دێرەلووک باریوە
 
بە گوێرەی نوێترین ئاماری بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ شەممە بە رووداو دراوە، تاوەکو 5-1-2023 بارانبارین لە پارێزگای دهۆک بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
 
دهۆک؛ 135.2 ملیمەتر
زاخۆ؛ 134 ملیمەتر
ئاکرێ؛ 149.6 ملیمەتر
ئامێدی؛ 180 ملیمەتر
دێرەلووک؛ 202 ملیمەتر
 
بارانبارین لە پارێزگای هەڵەبجە
 
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، بارانبارینی ئەمساڵ تاوەکو رۆژی هەینی 6-1-2023 و بەراورد  و پار بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
 
ناوەندی هەڵەبجە
 
138.9 ملیمەتر لە 2023 
136.4 ملیمەتر لە 2022
 
سیروان
 
156.9 ملیمەتر لە 2023 
132.9 ملیمەتر لە 2022
 
خورماڵ
 
143.2 ملیمەتر لە 2023
138.2 ملیمەتر لە 2022
 
بیارە
 
182 ملیمەتر لە 2023 
179 ملیمەتر لە 2022
 
تەوێڵە
 
198.5 ملیمەتر لە 2023 
209.1 ملیمەتر لە 2022
 
لە خورماتوو زیاتر لە 150 ملیمەتر بارانباریوە
 
بە گوێرەی ئامارەکەی بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە، تاوەکو 5-1-2023 بارانبارین لە سنووری کەرکووک و گەرمیان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
 
کەرکووک؛ 114 ملیمەتر
کەلار؛ 101.8 ملیمەتر
کفری؛ 122.6 ملیمەتر
خانەقین؛ 114.6 ملیمەتر
خوورماتوو 150.3 ملیمەتر
شوان؛ 180.4 ملیمەتر
 
لەم ناوچانەی خوارەوەش بارانبارین بەمشێوەیە بووە:
 
سۆران؛ 121 ملیمەتر
مێرگەسۆر؛ 183 ملیمەتر
رواندوز؛ 156.8 ملیمەتر
چەمچەماڵ؛ 165.3 ملیمەتر
دووکان؛ 181.4 ملیمەتر
رانیە؛ 228 ملیمەتر
قەڵادزێ؛ 274 ملیمەتر
دەربەندیخان؛ 137 ملیمەتر
پێنجوێن؛ 209.6 ملیمەتر
سەیدسادق؛ 154.7 ملیمەتر
 
ئەمڕۆ شەممە، دیلان رەشید، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەگوێرەی بەشی پێشبینی کەشناسی سەر بە وەزارەتەکەیان، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیا جیا؛ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت.
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی یەکشەممە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت: 
 
هەولێر؛ 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 9 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 11 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 11 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 15 پلەی سیلیزی
 
نزمترین پلەی تۆمارکراوی ئەمڕۆ شەممە بەمشێوەیەی خوارەوە بووە: 
 
هەولێر؛ 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 6 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 5 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 7 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 7 پلەی سیلیزی
 
حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرمای تێدا تۆمارکراوە کە یەک پلە ژێر سفرە.