ساڵی 2020 لە هەرێمی کوردستان لە 15 رۆژنامەڤان دراوە و 98 یش دەستگیرکراون

07-01-2021
راوچی حەسەن @Rawchihasan
سووتاندن و شکاندنی مایکی رووداو لە رانیە لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە
سووتاندن و شکاندنی مایکی رووداو لە رانیە لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە
نیشانەکردن ئاماری ساڵ پێشلکاری بەرامبەر رۆژنامەڤانان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەڤانی و مافی رۆژنامەڤانان لە سەندیکای رۆژنامەڤانانی هەرێمی کوردستان راپۆرتی ساڵانەی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە دەزگاکانی راگەیاند و رۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ساڵی 2020 لە 15 رۆژنامەنووس دراوە و 95 رۆژنامەنووسیش دەستگیرکراون. 
 
رۆژی پێنجشەممە 07-01-2020، لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەڤانی و مافی رۆژنامەڤانان لە سەندیکای رۆژنامەڤانانی هەرێمی کوردستان  راپۆرتی ساڵانەی پێشێلکارییەکانیان بەرامبەر دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەڤانان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ساڵی 2020 ژمارەی پێشێلکارییەکان زیاتر بووە بەراورد بە ساڵی 2019.
 
گۆران جەلال، بڕیاردەری لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، شەش مانگ جارێک ئامارەکان بڵاودەکەینەوە و بەداخەوە ئامارەکانیش جێگەی دڵەڕاوکێن، پێشێلکارییەکانیش زیاتربوون و شێوازی پێشلکارییەکانیش قورستربوون لە جاران. 
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بڕیاردەری لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان گوتی، فراوانبوونی میدیای ئەلیکترۆنی و سۆشیال میدیا ئامارەکانی زیادکردووە، بەڵام لەبەرئەوەی بە هیچ یاسایەک ئەوە رێکنەخراوە مامەڵەی جیاوازی لەگەڵدا دەکرێت و گوتیشی "داوا لە رۆژنامەڤانان دەکەین کاری رۆژنامەڤانان تێکەڵ بە کاری سیاسیی نەکەن."
 
هەروەها د.نەزاکەت حەمە سەعید، سکرتێری لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەڤانان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی 2020ی راگەیاند، کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە. 
 
پێشێلکارییەکان لە 01-01-2020 تاوەکو 31-12-2020
 
پێشلکارییەکان: 137 
ئەو رۆژنامەڤان و دەزگا راگەیاندنانەی پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە: 315 
 
جۆری پێشێلکارییەکان:
 
- دەستگیرکردن: 42 حاڵەت بەرامبەر 98 رۆژنامەنووس
 
- رێگەنەدان بە رووماڵ: 47 حاڵەت بەرامبەر بە 104 رۆژنامەنووس
 
- هێرش و سووکایەتی: 32 حاڵەت بەرامبەر بە 8 رۆژنامەنووس
 
- لێدان: 8 حاڵەت بەرامبەر بە 15 رۆژنامەنووس
 
- تۆمارکردنی سکاڵا دژی رۆژنامەڤان: 4 حاڵەت بەرامبەر بە 5 رۆژنامەنووس
 
- داخستنی نووسینگە و کەناڵ: 3 حاڵەت بەرامبەر بە 3 رۆژنامەنووس
 
- وەرگرتنی بەڵێننامە لە رۆژنامەنووس کە کارنەکات بەو مەرجەی ئازادکراوە: 1 کەس
 
پێشێلکارییەکان بەرامبەر رەگەز
 
نێر: 308 
مێ: 7 
 
- پێشێلکارییەکان بەپێی پارێزگاکان
 
هەولێر: 46 
سلێمانی: 36 
دهۆک: 14 
هەڵەبجە: 17 
کەرکووک: 25
نەینەوا: 1
موسڵ: 1
خانەقین: 1 
بەغدا: 2
نەجەف: 1
رۆژئاوای کوردستان: 1
 
لیژنەی داکۆکیکردن لە ئازادی رۆژنامەڤانان جگە لەوانە لە ماوەی ئەمساڵدا تۆمارکراون، 10 بەیاننامەی بڵاوکردووەتەوە بەرامبەر پێشێلکارییەکان 4 رێنمایی، 2 روونکردنەوە، 2 راگەیێندراو و داواکارییەکیان هەبووە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە