رووداو دیجیتاڵ
لە جۆلەمێرگ-ی باکووری کوردستان، گەلە گورگ پەلاماری رانە مەڕ-ی شوانێکی کوردیان دا و 65 سەر مەڕیان خنکاند. .
ئێوارەی رۆژی 5ـی کانوونی یەکەمی 2023، لە بەرزاییەکانی گوندی ئاشاغیگوڤێچ سەر بە شارۆچکەی گەڤەر لە جۆلەمێرگ-ی باکووری کوردستان، گەلە گورگ، پەلاماری رانە مەڕێکیاندا، بەهۆیەوە 65 سەر مەڕی خنکاند و 10 مەڕیش بریندار بوون.
ئایدن چەلیک، کە خاوەنی رانە مەڕەکەیە، باسی لەوەکرد، بەهۆی ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا لە دوای بەفربارینێکی زۆر، شوانی گوندەکەیان راسپارد بۆ ئەوەی ئاژەڵەکانی بباتە کوێستان، بەڵام گەلە گورگ پەلاماری داون.
ئایدن چەلیک گوتی، بژێویی ژیانیان لەسەر ئاژەڵدارییە و زۆربەی ئەو مەڕانەی خنکێندراون ئاوس بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ