پێشەوا هەورامانی: داوای قەدەخەکردنی رووماڵی راستەوخۆی بەرەکانی پێشەوەی شەڕمان کرد

06-12-2021
کۆشش بێستانسووری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە وەزیری رۆشنبیری کردووە کە رووماڵی راستەوخۆی بەرەکانی پێشەوەی شەڕ قەدەخە بکرێت.
 
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەردانی بەڕێز محەممەد حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیریمان کرد، گفتوگۆمان کرد لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ بێسەروبەریی میدیا لە کاتی شەڕدا و بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناپێویست لەبارەی پێشمەرگە و رەچاونەکردنی ئاسایشی نەتەوەیی لەلایەن هەندێک لە میدیاکانەوە".
 
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، داوایان کردووە "رووماڵی راستەوخۆ لەناو سەنگەر و لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ بە هەموو جۆرێک قەدەخە بکرێت و وەزارەت لەوبارەیەوە بڕیارێک بدات".
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی رۆشنبیری ئەمڕۆ دووشەممە 06-12-2021 راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداریی دایە میدیاکان و کە "بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی داعش بەرهەمیان دەهێنێت، قەدەخەیە".
 
شەوی رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێک لە پەیج و میدیاکان ئەو وێنانەیان بڵاوکردەوە کە داعش بڵاویکردنەوە و باسی لەوە کردبوو کە ساتی هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگەیە. لە نووسراوی وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دووشەممە 06-12-2021 دەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە، "ئاگاداری گشت میدیا بیندراوەکان و پۆرتاڵەکانیان دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بڵاونەکەنەوە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بەرهەمهێندراون و تایبەتن بە هێرشەکانیان بۆسەر هێزی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل".
 
هەر لەو نووسراوەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە، "بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە بە بێئاگایی ئەم کەناڵانە دەبن بە رایەڵێکی میدیایی تیرۆریستان و لەوێوە ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لەنێوان هاووڵاتییاندا بڵاودەکەنەوە، ئەمەش پێچەوانەی ماددەی سێیەم بڕگەی سێیەمە لە رێنوێنیی ژمارە 1ی ساڵی 2014ی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، تایبەت بە رێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان".
 
هەر کەناڵێک پێچەوانەی ئەو گشتاندنە هەڵسوکەوت بکات، وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت، "رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی ئەرکی سەر شانی هەموولایەکە، بۆیە پێویستە پابەندی یاسا و رێنوێنییەکان بن".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.