یەکێتی زانایان فەتوایەکی نوێ لەبارەی سەرکەوتنی ژن بە تەنیا لەگەڵ شۆفێری تەکسی دەردەکات

رووداو-هەولێر

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان وەڵامی پرسیاری هاونیشتمانیان لەبارەی سەرکەوتنی ژن بە تەنیا لەگەڵ شۆفێری تەکسی دەداتەوە و رایدەگەیێنێت، دروستە ئافرەت ئەگەر لە نەفسی خۆی دڵنیابوو و لە برا شۆفێرەکەشی دڵنیابوو لە پشتەوەی تەکسی سەربکەوێت.
 
لە فەتواکەی یەکێتی زانایانی ئایینی هەرێمی کوردستان هاتووە، هەرکاتێک ئافرەتەکە یان شۆفێرەکە یان هەردووکیان لە کەوتنە نێو داوی گوناه و تاوان و کاری ناشەرعی لە خۆیان دەترسان، بەهەر هۆیەک بێت، تەنانەت ئەگەر دوای سەرکەوتنی ئافرەتەکەش بێت بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکە، پێویستە ئافرەتەکە لەگەڵ شۆفێرەکە سەرنەکەوێت و داببەزێت، یان شۆفێرەکە داوای دابەزینی لێبکات ئەگەر ئافرەتەکە دانەبەزی پێویستە دەمودەست شۆفێرەکە دابەزێت و نەیگەیێنێت.
 
لەماوەی رابردوو دوای ئاشکرابوونی چەندین رووداوی کۆمەڵایەتی لەنێوان شۆفێری چەند تەکسییەک و سەرنشینەکانی وەزارەتی ناوخۆ چەند رێکارێکی گرتووەتەبەر بەمەبەستی رێکخستنەوەی کاری تەکسی لە هەرێمی کوردستان و رەنج سەنگاویش لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج چەند بەرنامەیەکی لەسەر کردووە کە دوایینیان لە هەفتەی رابردوو بوو.
 
 
دەقی فەتواکەی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان