رووداو - قامشلۆ
هاتووچۆ بە بەلەم لەنێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان راگیرا، بەهۆی تیژڕۆیی ئاوی رووبار رێگەی ئۆتۆمبێل بۆ هاتووچۆ کرایەوە.
دوای خنکانی کرێکارێک و نوقمبوونی بەلەمێک ئیدارەی خاڵی سنووریی پێشابوور لەگەڵ ئیدارەی سێمێلکا رێککەوتن چیدیکە خەڵک بە بەلەم هاتووچۆ نەکەن.
رۆژانە خەڵکی بە پاس بە سەر پردی دیجلەدا دەپەڕنەوە و دەچنە رۆژئاوای کوردستان، لەوێشەوە دەگەڕێنەوە باشوور.
ژنێک خەڵکی قامشلۆیە دەڵێت، پێشتر دەستمان لەسەر دڵمان بوو و دەترسیان بەلەمەکان لە زستان و تیژڕەویی ئاوەکەدا نغرۆبن، بەڵام ئێستا هیچ ترسێکمان نییە.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ